هەڵە باوەکان لە کاتی کەمکردنەوەی کێشی جەستەدا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی پێوانەی کێشی جەستە
وێنەی پێوانەی کێشی جەستە


د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، چەند هەڵەیەکی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەخاتەڕوو، لەوانە:

  • کەمکردنەوەی زۆرخواردن: ڕجێمی زۆر توند دەکرێت ببێتەهۆی ماندووبوون و لەدەستدانی ماسولکە، کەمکردنەوەی کێش تەنها کەمکردنەوەی خواردن نییە، بەڵکو گۆڕینی شێوازی دروستی خواردن و ژیانە بۆ ئەوەی کەسەکە لەسەر دابەزینی کێشی جەستەی بەردەوام بێت
  • خواردنەوە پڕشەکرەکان کالۆریی زۆریان تێدایە و زۆرجار تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت هەستی تێربوون دەبەخشن، بۆیە پێوست ناکات  بە تەواوەتی نەخورێنەوە
  • پشتبەستن بە خواردنی خێرا و ئامادەکراو لە جیاتی خواردنی ئاسایی: ئەم خواردنانە زۆرجار کالۆری زۆرییان تێدایە و پڕن لە خوێ و شەکر و چەورییە زیانبەخشەکان
  • وازهێنان لە چالاکی جەستەیی: تەنها کەمکردنەوەی خواردن بەس نییە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، چالاکی جەستەیی یارمەتیدەرێکی زۆر گرنگە لە کەمکردنەوەی کێشی جەستە، بۆیە نابێت پشتگوێ بخرێت
  • کۆنتڕۆڵنەکردنی قەبارەی خواردن: تەنانەت خواردنی تەندروستیش ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت،  کالۆریی زۆر دەبەخشێت بە جەستە
  • کەمخەوی و فشاری دەروونیی بەردەوام کاریگەریی لەسەر هەستی برسیبوون، هەڵبژاردنی جۆری خواردن و کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە دروست دەکەن

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

کەمکردنەوەی کێشی جەستە بە گۆڕینی شێوازی ژیان دەست پێدەکات

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

بۆچی لە پاییز و زستاندا کێشمان زیاددەکات؟ پسپۆڕێک وەڵامدەداتەوە

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا