مانگگیران لە کوردستان و بەشێک لە جیهان بینرا
پووختەى هەواڵەکە
- مانگگیران لە کوردستان و بەشێک لە جیهان بینرا.
- مانگی تابان کە لە پڕترین و ڕووناکترین کاتی خۆیدا بوو.
- کەوتە ناو سێبەری زەوی و لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی جیهان بینرا.
- مانگ بە تاریکترین بەشی سێبەری زەویدا تێپەڕی و بووە سوورباو.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 28ـى ئابى 2026، کاتژمێر 4:23 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان، دیاردەى مانگ گیران لە کوردستان و وڵاتانى ئەورووپا و ئەفریقاش بینرا.
مانگ گیران چۆن ڕوودەدات؟
- مانگگیران کاتێک ڕوودەدات خۆر، مانگ و زەوی دەکەونە سەر یەک هێڵ، واتە ئەو کاتەی خۆر بەر زەوی دەکەوێت، سێبەرەکەی دەکەوێتە سەر مانگ.
- ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی مانگ کەوتە ناو قوڵایی سێبەری زەوی، ڕەنگەکەی بۆ سوورباو گۆڕا.
- مانگگیرانەکە کە 96.2%ـە، لە سەرانسەری کیشوەرەکانی ئەمریکا، ئەورووپا و ئەفریقا بینرا و وەک ئێستاش بینرا.
- ئەم مانگگیرانە نیمچەییە، دوو هەفتە پاش خۆرگیرانە تەواوەکەی ناوەڕاستی ئەم مانگە دێت.

- جۆرەکانی مانگ گیران
- مانگ گیرانی تەواو: کاتێک مانگ بە تەواوی دەچێتە ناو سێبەری تاریكی زەوی (Umbra) و ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ سووری تۆخ (مانگی خوێناوی).
- مانگ گیرانی نیمچەیی: کاتێک تەنیا بەشێک لە مانگ دەکەوێتە ناو سێبەری تاریكی زەوی و بەشەکەی تری ڕووناک دەمێنێتەوە.
- مانگ گیرانی نیمچە سێبەر: کاتێک مانگ بە ناوچەی نیمچە سێبەری دەرەکی زەویدا (Penumbra) تێپەڕدەبێت، کە تێیدا ڕووناکییەکەی کەمێک کز دەبێت و بە چاوی ئاسایی بە زەحمەت هەستی پێدەکرێت.
لایەنی ئاینی (نوێژی مانگ گیران)
لە ئایینى ئیسلامدا، مانگ گیران و ڕۆژگیران وەک دوو نیشانەی گەورەی دەسەڵاتی خودا سەیر دەکرێن. سوننەتە لە کاتی ڕوودانی ئەم دیاردەیەدا نوێژی مانگ گیران (نوێژی خوسووف) بکرێت. ئەم نوێژە لە دوو ڕکات پێکدێت، بەڵام لە هەر ڕکاتێکدا دوو جار ڕاوەستان و فاتحیە خوێندن و دوو جار ڕکوع بردن هەیە، کە جیاوازە لە نوێژە ئاسایییەکان.
مانگ گیران (Lunar eclipse)، بە دیاردەیەکی گەردوونی سروشتییە و کاتێک ڕوودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، بەمەش ڕێگری لە گەیشتنی تیشکی خۆر بۆ سەر ڕووی مانگ دەکات و سێبەری زەوی بەسەر مانگدا دەکشێت. ئەم دیاردەیە تەنیا لە کاتی مانگی پڕدا (تەواو) ڕوودەدات، کاتێک هەر سێ گەرمەکان دەکەونە سەر یەک هێڵی ڕاست.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
خۆرگیرانێکی دەگمەن ڕوودەدات و لە کوردستان نابینرێت
چەند دیمەنێک لە دیاردەی مانگگیرانی خوێنی لە چەند وڵاتێکی جیهان
1 کاتژمێر پێش ئێستا