لە ئێران بەکارهێنانی بەنزین ڕۆژانە 132 ملیۆن لیتری تێپەڕاندووە

نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى بەنزین لە یەکێک لە شارەکانى ئێران
نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى بەنزین لە یەکێک لە شارەکانى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • لە ئێران بەکارهێنانی بەنزینى ڕۆژانە 132 ملیۆن لیتری تێپەڕاندووە.
  • ئێران: تاوەکو دێت خواست لەسەر بەکارهێنانی بەنزین زیاتر دەبێت.
  • ئامارەکان: توانایی بەرهەمهێنانی بەنزین 125 ملیۆن لیترە لە ڕۆژێکدا.

محەممەد سادق عەزیمی فەڕ، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران، دەشڵێت، بەهۆی گەرما و کاتەکانی پشوو و بە تایبەت لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول دا، خواست لەسەر بەنزین لە تەواوى شارەکان زیاتر دەبێت.


خواست لەسەر بەنزین

  • عەزیمی فەڕ: تەنیا لە مانگی ئابی ئەمساڵ خواست لەسەر بەنزین بۆ یەک رۆژ گەیشتووەتە نزیکەی 138 ملیۆن لیترى ڕۆژانە و دواتر دابەزیوە بۆ 132 ملیۆن.
  • بە گوێرەی میدیای ناوخۆی ئێران، زۆرێک لە پارێزگاکانی وەک تاران، ئەلبورز، مازەندەران، گیلان، کرمان و هورمزگان ڕووبەڕووى کەمبوونەوەى بەنزین بونەتەوە. بەجۆرێک هەندێک وێستگەی دابەشکردنی سووتەمەنیش بەهۆی نەمانی بەنزینەوە داخراون.
  • بە گوێرەی ئامارەکانی ناوخۆی وڵاتەکەش ئێستا ئێران ڕۆژانە توانای بەرهەمێنانی125  ملیۆن لیتری هەیە و بەوەش ناهاوسەنگییەکی گەورە لە نێوان بەکاربردن و بەرهەمهێناندا هەیە.

هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پاڵاوگەکان لە ماوەی جەنگى چەند مانگى ڕابردوو، بەردەوامیی گەمارۆ ئابووری و دەریاییەکان، کۆن بوونی کەرەستەی پاڵاوگەکان، بە هۆکارەکانی پشت کەمبوونەوەی سووتەمەنیی وڵاتەکە دادەنرێن.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

قەیرانی بەنزین ژمارەیەک پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران: کێشەی ئاو، کارەبا، گاز و بەنزینمان هەیە