توێژینەوەیەکی نوێ: دەرمانێکی لاوازیی سێکسی مەترسیی تووشبوون بە ئاوی ڕەشی چاو زیاد دەکات
سەروەر سالار 41 خولەک پێش ئێستا
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە...بەکارهێنانی دەرمانی tadalafil (Cialis) مەترسیی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییانە زیاد دەکات:
- %22 مەترسیی تووشبوون بە ئاوی ڕەشی چاو زیاد دەکات
- %33 مەترسیی بەرزەفشای چاو زیاد دەکات
- هەڵکشانی تەمەن و بۆماوەیی مەترسیی تووشبوون بە ئاوی ڕەشی چاو زیاد دەکەن
وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە
- توێژینەوەکە بەبەشداری 364 هەزار پیاو کە کێشەی لاوازیی سێکسیان هەبووە، ئەنجام دراوە
- تەمەنی بەشداربووانی توێژینەوەکە سەروو 40 ساڵان بووە
چەند زانیارییەک لەسەر ئاوی ڕەشی چاو
- ئاوی ڕەشی چاو بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری چاوەوە سەرهەڵدەدات
- نزیکەی 80 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوی ڕەشی چاویان هەیە
- نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی ئاوی ڕەشی چاو بوون
- تووشبووانی شەکرە مەترسیی تووشبوونیان بە ئاوی ڕەشی چاو زیاترە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د.حەسەن خۆشناو: دەکرێت کەسێک ئاوی ڕەشی چاوی هەبێت بەڵام ئازاری چاوی نەبێت و نیشانەی نەبێت
سەروەر سالار
41 خولەک پێش ئێستا