توێژینەوەیەک: ڕێجیمی کیتۆ بێجگە دابەزاندنی کێش چەندین سوودی دیکەی تەندروستی هەیە
سەروەر سالار 39 خولەک پێش ئێستا
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- ڕێجیمی کیتۆ %67 ئاستی چەوریی جگەر کەم دەکاتەوە
- ڕێجیمەکانی کیتۆ، خۆراکیی دەریای ناوەڕاست و ئەو خواردنانەوەی ئاستی چەورییان کەمە بە ڕێژەی %10 کێشی جەستە دادەبەزێنن
- %50ـی ئەو کەسانەی ڕێجیمی کیتۆ پەیڕەو دەکەن کەمتر مەترسیی تووشبوونیان بە قۆناغی پێش شەکرە هەیە
- ڕێجیمی کیتۆ وادەکات هۆڕمۆنی ئینسۆلین لە جەستەدا باشتر کار بکات
چەند زانیارییەک لەسەر ڕێجیمی کیتۆ
- لە ڕێجیمی کیتۆدا ئەو خواردنانە دەخورێن کە ئاستی پێکهاتەی کاربۆهایدرارتیان کەمە
- لە ڕێجیمی کیتۆدا بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی کاربۆهایدرایت کەم دەخورێت، ئاستی دەردانی ئینسۆلین لە جەستەدا کەم دەبێتەوە بەمەش جەستە سوود لە بەکارهێنانی چەورییەکانی دەبینێت بۆ دەستکەوتنی وزە
- ئەو خواردنانەی لە ڕێجیمی کیتۆدا دەخورێن بریتین لە: ماسی، گۆشت، هێلکە، ئەڤۆکادۆ، زەیتی زەیتون
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
39 خولەک پێش ئێستا