چەند زانیارییەک لەسەر نەخۆشیی ڕەبۆ
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەخۆشیی ڕەبۆ چییە؟

- لە نەخۆشیی ڕەبۆدا بۆرییەکانی هەوا لە سییەکاندا تەسکدەبنەوە و دەئاوسێن، ئەمەش هەناسەدان ئەستەمتر دەکات
- نەخۆشیی ڕەبۆ ناتوانرێت بە تەواوی چارەسەر بکرێت، بەڵام دەکرێت نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە ڕەبۆ چین؟

- ئەو پێکهاتانەی خۆیان زیانبەخش نین، بەڵام جەستەی چارەخوازەکە وەکو تەنێکی زیانبەخش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، وەکو دەنکەهەڵاڵە
- بۆماوەیی
- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
- فشاری دەروونی
- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە
- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
- هەوای سارد
- هەندێک چالاکیی جەستەیی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
توێژینەوەیەک: ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ لە جیهاندا زیادی کردووە
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا