لە ڕێگەی پشکنینێکی خوێنەوە دەتوانرێت شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە دەستنیشان بکرێت
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پشکنینی خوێن وەک ڕێگایەک بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە پشکنینی خوێنی دێنیب DENIB قۆناغەکانی یەک، دوو و سێ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە دەستنیشان دەکات
- پشکنینەکە پشکنینێکی سادە و بێ زیانە
- ئەنجامدانی ئەم پشکنینە مانای ئەوە نییە پشکنینی ناوبینیی کۆڵۆن و پیسایی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بێ سوود بن، بەڵکو وەکو هێڵی یەکەم بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەکاردێن
باوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- قەبزی
- سکچوون
- بوونی خوێن لە کۆمەوە
- ئازار و باکردنی سک
- ماندووبوون
- دابەزینی کێشی جەستەی بێ هۆکار
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
خواردنەوەی کحول بە ڕێژەی %50 مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانە زیاددەکات
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا