باوترین کێشە تەندروستییەکانی پەنکریاس

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی پەنکریاس
وێنەی ئەندامی پەنکریاس

د. ئەژین هاشم، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی، باوترین کێشە تەندروستییەکانی پەنکریاس دەخاتەڕوو، لەوانە:

  • ​ هەوکردنی پەنکریاس: دەکرێت بە شێوەی کاتی یان درێژخایەن ڕووبدات، زۆرجار هۆکارەکەی بەردی زراو یان خواردنەوەی کحولە و نیشانەکەی ئازاری توندی بەشی سەرەوەی سکە کە دەچێتەوە بۆ پشتی چارەرخوازەکە
  • ​ شەکرە: کاتێک پەنکریاس نەتوانێت بە بڕی پێویست هۆڕمۆنی ئینسۆلین بەرهەم بهێنێت (جۆری یەکی شەکرە) یان جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بە دروستی هۆڕمۆنی ئینسۆلێن بەکاربهێنێت (جۆری دووی نەخۆشیی شەکرە)، نەخۆشی شەکرە دروست دەبێت
  • ​ شێرپەنجەی پەنکریاس : یەکێکە لە جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە کە زۆرجار لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا نیشانەی ئەوتۆی نییە

باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بریتین لە:

  • جگەرەکێشان
  • نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو
  • هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس
  • بۆماوەیی
  • قەڵەوی
  • هەڵکشانی تەمەن
  • خواردنەوە کحولییەکان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هۆکارەکانی هەوکردنی پەنکریاس چین؟

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا