دەستپێکردنی 8 پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەوبان لە سەنتەری شاری سلێمانی

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (شەقامی بابان)
دیمەنێک لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (شەقامی بابان)

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمساڵ کارکردن لە 8 پڕۆژەی گرنگی دروستکردنی پرد و یەکتربڕ لە ناو شاری سلێمانی دەستیپێکردووە.
  • پڕۆژەکان ئامانجیان کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغیی سەر شەقامە سەرەکییەکان و ئاسانکاریی هاتوچۆی شۆفێرانە.
  • دروستکردنی 3 شەقامی نوێ بۆ بەستنەوەی ناوشار بە شەقامی 100 مەتری لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
  • پڕۆژەی "شەقامی بابان" و فراوانکردنی ڕێگەی عەربەت بەشێکی گرنگی پلانی ئەمساڵی ڕێگەوبانن.

سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی دارایی، نەخشەی هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا دێت. لە ئێستادا کارکردن لە 8 پڕۆژەی ستراتیژی لە سەنتەری شار دەستیپێکردووە، کە دیارترینیان یەکتربڕی گۆیژە و پردی شەهید شەوکەتن؛ ئەم پڕۆژانە نەک هەر لۆدی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەمدەکەنەوە، بەڵکو جووڵەی ئۆتۆمبێل لە چەند گەڕەکێکی سەرەکی بەتەواوی سەربەست دەکەن.


پڕۆژەکانی ناو شار و شەقامی مەلیک مەحمود:

  • پردی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر: 30%ـی کارەکانی تەواو بووە و گەڕەکی بەختیاری بە سەرچنار دەبەستێتەوە.
  • یەکتربڕی گۆیژە: کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە و لە ماوەی 2 ساڵدا 6 جووڵەی هاتوچۆ لە نێوان شەقامی مەلیک مەحمود و تووی مەلیک سەربەست دەکات.
  • شەقامی بابان (سەرچنار-قولەرەیس): پڕۆژەیەکی دووسایدە و لە 3 قۆناغ پێکدێت، بڕیارە ئەمساڵ 2 قۆناغی تەواو بکرێت بۆ خزمەتی دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.

پڕۆژەکانی دەروازە و بەستنەوەی شەقامەکان:

ڕێگەی سلێمانی-عەربەت: لاینێکی نوێ بۆ هەردوو سایدی ڕێگەکە زیاد دەکرێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هەڵەبجە و گەرمیان.

شەقامی شارباژێڕ: دووبارە دروستکردنەوەی ڕێگەی سیتەک و شارباژێڕ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕۆژانی پشوو.

بەستنەوە بە شەقامی 100 مەتری: 3 شەقامی نوێ لە ناو شارەوە بەرەو شەقامی 100 مەتری دروست دەکرێن تاوەکو لۆدی سەر ڕێگەی تاسڵوجە و عەربەت و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەمبێتەوە.

ئەم پڕۆژانە لە قۆناغی جیاوازی جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونیان بەشێکی گەورەی کێشەی قەرەباڵغی لە سەنتەری شار و دەروازە سەرەکییەکان چارەسەر دەبێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

حکومەت ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی سێ شەقامی نوێ بۆ سلێمانی دا

شارەوانی سلێمانی: 250 کیلۆمەتر لە شەقامەکان قیرتاو کراونەتەوە

دوو پڕۆژەى ستراتیجیی ڕێگەوبان؛ پارێزگای سلێمانى قۆناغێکی دیکە دەبەنە پێشەوە

ڕێگەی ڕانیە - دووکان لە "ڕێگەی ترس"ەوە بۆ دووسایدێکی مۆدێرن

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا