عەبدولئەمیر شممەری: بە درۆن چاودێریی زێدەڕۆییەکان دەکەین

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان
عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان

پووختەی هەواڵەکە:

  • لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێری هەموو ئەو زێدەڕۆییانە دەکرێت کە دەکرێنە سەر زەوییەکانى پارێزگاى بەغداد.
  • عەبدولئەمیر شممەری: بۆ بەدواداچوونی حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی لە هەر ناوچەیەک لیژنە پێکدەهێنرێت

عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاودێریکردنی هەموو ئەو زێدەڕۆییانە تەرخان دەکرێت کە دەکرێنە سەر زەوییەکانى پارێزگاى بەغداد، جەختیشى لەسەر پێکهێنانی لیژنە لە هەر ناوچەیەک کردەوە بۆ بەدواداچوون و تۆمارکردنی حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی.


لێدوانی بەرێوەبەری نووسیگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان

  • کێشەیەک هەیە لە بەغداد پەیوەندیی هەیە بە تێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە.
  • لە هەندێک ناوچەی دیکە زێدەڕۆیی دەکرێتە سەر زەوییەکانی دەوڵەت.
  • پێکهێنانی لیژنە لە هەر ناوچەیەک بۆ بەدواداچوون و تۆمارکردنی هەموو حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی.


عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، ئێمە لەبەردەم کێشەیەکداین کە پەیوەندیی بە تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە هەیە لە پارێزگای بەغداد، جگە لەو زێدەڕۆییانەی دەکرێنە سەر زەوییەکانی دەوڵەت.


کۆبوونەوەی فراوان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکە


ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەغداد، ئەمینداری بەغداد، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، تاوتوێی ئەم کێشەیە و دانانی ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی تاوتوێ کران.


بڕیاری ڕێگریکردن لە زێدەڕۆییەکان


شممەرى ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا، لەگەڵ پێکهێنانی لیژنە لە هەر ناوچەیەک کە ئەرکیان بریتى دەبێت لە بەدواداچوون و تۆمارکردنی هەموو حاڵەتەکانی زێدەڕۆیی.

بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، جگە لە پشتبەستن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ چاودێریکردنی زەوییەکان و زێدەڕۆییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕێکارى تەکنیکى دیکە دەگیرێتەبەر بۆ چارەسەری ئەو کێشانە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە بەغداد بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمیندارێتی و کارمەندێک کوژران

وەزیری ژینگەی عێراق: چاوپۆشی لەو کەسانە ناکەین زێدەڕۆییان بۆسەر ڕووباری دیجلە کردووە

وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی ڕێگری و لابردنی زێدەڕۆیی بۆ توندترین ئاست بەرز دەکاتەوە

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا