لە بەنزینخانەکانى کەرکووک دابەشکردنی بەنزینی موحەسەن ڕاگیرا

جەبار حسین 59 خولەک پێش ئێستا
دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزیخانەکانی شاری کەرکووک
دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزیخانەکانی شاری کەرکووک

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەهۆى لەکارکەوتنى پاڵاوگەى بەرهەمهێنانەوە، دابەشکردنی بەنزینی جۆری موحەسەن لە بەنزینخانەکانى کەرکووک ڕاگیرا.
  • لە دوێنێوە پاڵاوگەى بەرهەمهێنانى بەنزینى موحەسەن لە کەرکووک لەکارکەوتووە.
  • بە ناچاری شۆفێران ڕوودەکەنە ئەو وێستگانەی بەنزینی جۆری نۆرماڵی تێدا دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە دوێنێوە پاڵاوگەى بەرهەمهێنانى بەنزینى موحەسەن لە کەرکووک لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە دابەشکردنی بەنزینی جۆری موحەسەن ڕاگیراوە و شۆفێران ڕوودەکەنە ئەو وێستگانەی بەنزینی جۆری نۆرماڵی تێدا دابەشدەکرێت.


بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی پاڵاوگەکان

  • چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی یان دوو سبەی، پاڵاوگەکە چاکبکرێتەوە و دەست بە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەنزینی موحەسەن بکاتەوە.
  • ئەو کۆمپانیایەی بەنزینی جۆری موحەسەن دابیندەکات، ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕە 144 هەزار لیترى پشکى کەرکووکە.
  • هاوکات بەشە بەنزینی جۆری نۆرماڵی کەرکووک کەمکراوەتەوە بۆ یەک ملیۆن و 800هەزار لیتر، لە کاتێکدا پارێزگاکە پێویستی بە دوو ملیۆن 200هەزار لیتر هەیە.


ئاماژەى بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی یان دوو سبەی، پاڵاوگەکە چاکبکرێتەوە و دەست بە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەنزینی موحەسەن بکاتەوە بۆ وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین لە کەرکووک.


بڕی بەرهەمی بەنزینی موحەسەن


بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو کۆمپانیایەی بەنزینی جۆری موحەسەن دابیندەکات، ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕە 144 هەزار لیترى پشکى کەرکووکە.


کەمبوونەوەی بەشەی بەنزینی نۆرماڵ


لەلایەکی دیکەوە بەشە بەنزینی جۆری نۆرماڵی کەرکووک کەمکراوەتەوە بۆ یەک ملیۆن و 800هەزار لیتر، لە کاتێکدا پارێزگاکە پێویستی بە دوو ملیۆن 200هەزار لیتر هەیە.

نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە کەرکووک 450 دینارە، موحەسەن 850 دینار و سوپەریش 1250 دینارە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لەکەرکووک بەنزینی حکومی بەهەزار دینار دەدرێت بەشۆفێرانی بێ کۆبۆن

لە کەرکووک گۆڕانکاری لە شێوازى دابەشکردنی بەنزین دەکرێت

جەبار حسین

59 خولەک پێش ئێستا