د. جووتیار عەزیز: دەکرێت گەدەش تووشی ئیفلیجی ببێت
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. جووتیار عەزیز، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، سەبارەت بە ئیفلیجیی گەدە، دەڵێت:
- وەکو هەموو ئەندامەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ گەدەش لە ڕێگەی دەمارەوە زانیارییەکانی پێدەگات و بەهەمان شێوەش زانیارییەکان لە گەدەوە دەگوازرێتەوە
- بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە زیان بە دەماری گەدە دەگات دەکرێت گەدە تووشی ئیفلیجی ببێت
ئەو هۆکارانەی زیان بە دەماری گەدە دەگەیەنن بریتین لە:
- بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن
- هەوکردنی ڤایرۆسیی گەدە
نیشانە باوەکانی تەمبەڵیی گەدە
- بوونی دەنگی بەردەوام لە سک
- هێڵنجدان
- ڕشانەوەی خواردن، هەرسنەکردنی خواردن و مانەوەی خواردن
- تێربوونی خێرا دوای خواردنی چەند کەوچکێک لە خواردن
چارەسەری تەمبەڵیی گەدە
- خواردنی تەندروست
- وەرگرتنی دەرمانی گونجاو بەپێی حاڵەتەکە لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا
زانیاریی زیاتر
بۆ وەرگرتنی زایاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا