لە بەریتانیا هەوڵی قەدەغەکردنی فیلمی Ali G دەدرێت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- فیلمی عەلی جی لە جۆری مۆکیومێنتارییە
- ساشا بارۆن کۆهین ئەکتەرە سەرەکییەکەیەتی
- ڕەخنە و تەنزی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگرێت
- بە تەنزی ڕەگەزپەرستانە تۆمەتبار دەکرێت
- ڕەخنەگرانی بەریتانیا دەیانەوێت پەخشکردنی لە وڵاتەکە ڕابگرن
بڕیارە ڕێکەوتی 23ی تشرینی یەکەم ئەمساڵ، فیلمەکە لە سەرانسەری سینەماکانی جیهان نمایشکردنی دەستپێبکات.

خەڵک لە چی توڕەن؟
- کۆنبوون و دواکەوتنی کارەکتەری Ali G
- تەنزە ڕەگەزپەرستانەکەی
- نەگونجانی جلوبەرگ و کەسایەتییەکەی بە کولتووری نوێ

ئێستا بە فەرمی کەمپەینێک بە سەرپەرشتیی NewsCord لە بەریتانیا دەستیپێکردووە بۆ قەدەغەکردنی پەخشی ئەم فیلمە لە سینەماکان و تاوەکو ئێستا بە گوتەی خۆیان 36 هەزار ئیمەیڵیان کۆکردووەتەوە.
زیاتر لەبارەی فیلمەکە بزانە:
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا