حکومەتی عێراق و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان تاوتوێى پشتبەستن بە کارتى نیشتمانییان بۆ دەنگدان کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
- تاوتوێکردنی پێداویستییە تەکنیکى و یاساییەکانى پشتبەستن بە کارتى نیشتمانی لە هەڵبژاردندا.
فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شەمەرى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە و پێداویستییە تەکنیکى و یاساییەکانى پشتبەستن بە کارتى نیشتمانی لە هەڵبژاردن، تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی
- بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان ئامادەى وۆرک شۆپێک بوو کە لە بارەگاى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو.
- تاوتوێکردنى میکانیزم و پێداویستییەکانى پشتبەستن بە کارتى نیشتمانى لە پڕۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردن لە برى کارتى دەنگدان.
- لە وۆرک شۆپەکەدا تاوتوێى چوارچێوەى یاسایى بۆ پشتبەستن بە کارتى نیشتمانى لە هەڵبژاردن و ئەو یاسایانە کرا.
لە ڕاگەیێنراوەکەى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى ئاماژە بەوە کراوە، بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان ئامادەى وۆرک شۆپێک بوو کە لە بارەگاى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنى میکانیزم و پێداویستییەکانى پشتبەستن بە کارتى نیشتمانى لە پڕۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردن لە برى کارتى دەنگدان.
گفتوگۆ لەبارەى پێداویستییە تەکنیکى و ڕێکارە پێویستەکان
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە وۆرک شۆپەکەدا لەلایەن کۆمیسیۆنەوە باسێک لەبارەى میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى داواکارییەکەى سەرۆکوەزیران پێشکەش کرا و گفتوگۆ لەبارەى پێداویستییە تەکنیکى و ڕێکارە پێویستەکان کرا بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکە بەو جۆرەى کە گرەنتى سەرکەوتنى پڕۆسەى هەڵبژاردن بکات.
تاوتوێکردنی چوارچێوەى یاسایى بۆ پشتبەستن بە کارتى نیشتمانى لە هەڵبژاردندا
لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، لە وۆرک شۆپەکەدا تاوتوێى چوارچێوەى یاسایى بۆ پشتبەستن بە کارتى نیشتمانى لە هەڵبژاردن و ئەو یاسایانە کرا کە پەیوەندیدار و پشتیوانى ئەو داواکارییە دەکەن بەتایبەت یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەران و یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا و شارۆچکە و شارەدێکان ژمارە 12ـى ساڵى 2018 و هەروەها گفتوگۆکردن لەبارەى گونجاندنى ڕێکارە پێشنیازکراوەکان لەگەڵ چوارچێوە یاساییە پەیڕەوکراوەکاندا.
کۆبوونەوەی زەیدی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
ڕۆژى 25ـى ئابى 2026 عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی لە دەنگداندا
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق داواى کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تەنیا لە پڕۆسەی دەنگدان پشت بە کارتی نیشتمانی ببەسترێت و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد، ئاسانکاریی تەواو بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات و داتا پێویستییەکانی بۆ دابین بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
زەیدی داوا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانی ببەسترێت
جومانە غەلای: کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنە
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ناوى پێنج کەسى وەک جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر پێش ئێستا