چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆدەبێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- زانیارییەکانى کەناڵ8: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى زەیدى دەکرێت
- زانیارییەکانى کەناڵ8: لیژنەى کۆکردنەوەى چەک ڕاپۆرتێک پێشکەش بە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆبوونەوەى ئاسایى هەفتانەى خۆى ئەنجام دەدات و تاوتوێى تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات.
بەشێک لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی
- چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەى ئاسایى خۆی دەکات و بڕیارە تاوتوێى پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و عێراق بکەن.
- تەوەرێکى سەرەکى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى و ئەو وەزارەتانەى کە هێشتا دەنگیان لەسەر نەدراوە.
- لیژنە سێقۆڵییەکەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات لەبارەى گفتوگۆکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و ئەنجامى ئەو گفتوگۆیانە بۆ ئامادەبووان دەخەنەڕوو.
سەرچاوەیەکى نزیک لە چوارچێوەى هەماهەنگى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگیى شیعەکان ئەمشەو کۆبوونەوەى ئاسایى خۆی دەکات و بڕیارە تاوتوێى پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و عێراق بکەن.
گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنی کابینەی عەلی زەیدی
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کرد، تەوەرێکى سەرەکى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى و ئەو وەزارەتانەى کە هێشتا دەنگیان لەسەر نەدراوە.
تاوتوێکردنی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت
بەگوتەى سەرچاوەکە، لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا لیژنە سێقۆڵییەکەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات لەبارەى گفتوگۆکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و ئەنجامى ئەو گفتوگۆیانە بۆ ئامادەبووان دەخەنەڕوو.
لە دانیشتنی 14ـی ئایاری 2026ـى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقدا بەهۆى ململانێى لایەنەکان دەنگ لەسەر 9 وەزارەتی سیادی و خزمەتگوزاری نەدرا و بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
ئەو وەزارەتانەی کە لە دەنگدانی یەکەمدا متمانەیان پێنەدرابوو و ئێستا لێکتێگەیشتنیان لەسەر دروست بووە بریتین لە: ناوخۆ، بەرگری، پلاندانان، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، کۆچ و کۆچبەران، وەرزش و لاوان، لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەواوبوونی ئەم لیستی بەربژێرانە کۆتایی بە کێشەی پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی ناو ئەنجوومەنی وەزیران دەهێنێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەلی زەیدی و چوارچێوەی هەماهەنگی؛ یەکدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
زەیدی: چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە هەڵمەتی گەندەڵی دەکات
جێگری نووسینگەی خامنەیی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا