چەند زانیارییەک لەسەر فرەکیسیی هێلکەدان
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فرەکیسیی هێلکەدان چییە؟
- لە حاڵەتی فرەکیسیی هێلکەداندا چەند کیسێکی بچووکی پڕ لە شلە، لەبەشی دەرەوەی هێلکەداندا دەردەکەون
- لە ناو کیسە بچووکەکاندا هێلکەی پێنەگەیشتووی خانمەکەی تێدایە
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە فرەکیسیی هێلکەدان چین؟
- بەتەواوی هۆکاری سەرهەڵدانی فرەکیسیی هێلکەدان نەزانراوە، بەڵام زیاتر بەهۆی گۆڕانکاری لە ئاستی چەند هۆڕمۆنێکەوە ڕوودەدات
- بۆماوەیی
- شێوازی ژیان
- بەرگریی هۆڕمۆنی ئینسۆلین
- ئاڵۆزییەکانی دووگیانی
- نەزۆکی
- بوونی کێشە لە زیندەچالاکیی جەستەدا
- شەکرەی جۆری دوو
- خەمۆکی و ناجێگیریی باری دەروونی
- شێرپەنجەکانی منداڵدان و هێلکەدان
گرنگیی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن
- دەستنیشانکردنی زووی فرەکیسیی هێلکەدان و وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی خۆیدا مەترسیی تووشبوونی چارەخوازەکە بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی فرەکیسیی هێلکەدانەوە کەم دەکاتەوە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا