نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی شان لە نەخۆشخانەی شار ئەنجام درا
سەروەر سالار 01/09/2026
ڕاگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی، سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گۆڕینی جومگەی شان لە نەخۆشخانەی شار، دەڵێت:
- تیمێكی پزیشكی نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانیان بەسەركەوتوویی نەشتەرگەریی گۆڕینی تەواوی جومگەی شانی ڕاست بۆ چارەخوازێک ئەنجام بدەن
- چارەخوازەکە ماوەیەكی زۆر بوو دەیناڵاند بە دەست ئازاری توندی جومگەی شانی بەهۆی داخورانی جومگەكە
- چارەخوازەکە نەیدەتوانی كاروباری ڕۆژانەی ڕاپەڕێنێت، بە ئارامی پشوو بدات و بنوێت
وردەکاریی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە

- نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی شانەکە بەسەرپەرشتی د.عەبدوڵڵا كەمال، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی، بە هاوكاری ستافی پزیشكی و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار ئەنجام دراوە
- دۆخی تەندروستیی چارەخوازەکە زۆر باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە
- بۆ یەكەمجارە نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی شان بەتەواویی لە نەخۆشخانەیەكی حكومیی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت، لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی بەبێ سەرپەرشتی پزیشكانی بیانی
- نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی شان بەراورد بە گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و جومگەی حەوز، نەشتەرگەریەكی نوێیە لە جیهان و بەمدواییانە برەوی پێدراوە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
01/09/2026