بەڵگەیەکی نوێ لە شوێنەواری کەشتی نوح لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • دەستەیەک لە توێژەرانی پێنج وڵات سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر شوێنەوارەکە
  • لێکۆڵینەوەکە بە GPS و مۆدێلینگی سێڕەهەندی ئەنجام دەدەن
  • چەند شێوەیەکی نامۆ و جیاواز لە خۆڵی ژێر شوێنەوارەکە دەرکەوتوون
  • ڕێژەی کاربۆنی خۆڵی ژێر شوێنەوارەکە زیاترە لە کاربۆنی ڕووکاری دەرەوە

پاشماوەی شوێنەواریی کەشتییەکەی نوح لە پارێزگای ئاگرییە لە باکووری کوردستان


بەگوێرەی پێشهاتەکان و دەرئەنجامی سەرەتایی توێژەران:

  • خۆڵی ژێرەوەی پاشماوەکە بە ڕێژەی %40 کاربۆنی زیاترە
  • ڕێژەی زۆری کاربۆن ئاماژەیە بۆ بوونی پاشماوەی دەوڵەمەندی ئەندامی

تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن:

  • هەزار نموونەی جیاواز لە خۆڵی ناوچەکە وەرگیراون
  • دوو بۆ سێ مانگی داهاتوو ئەنجامەکان دەردەچن

ئەم پاشماوەیە بە فەرمی لە ساڵی 1959 دۆزراوەتەوە، لەو سەردەمەوە تاوەکو ئێستا بە پاشماوەی کەشتی نوح ناوی تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا ڕاستیی زانستیی ناونیشانەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

زیاتر بزانە: لە باکووری کوردستان لێکۆڵینەوە سەبارەت بە شوێنەواری کەشتیی نوح دەکرێت

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا