هەڵەبجە ئامادەکاریی بۆ 12ـەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز ئامادە دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەنار، سەرجەم باخەوانان، پیشەوەران و خاوەن بەرهەمە خۆماڵییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
- دەرفەتى ناونووسین بۆ بەشدارى لە تیروپشکى وەرگرتنى یەکەکاندا دەستیپێکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە هەڵەبجە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى 12ـەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز دەستیپێکردووە و چەند مەرج و ڕێنمایەک بۆ بەشداربووان دەخرێتەڕوو.
ڕاگەیێنراوی لیژنەى باڵاى ئامادەکاریى فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە
- ناونووسین بۆ بەشداریى لە فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژى6 تاوەکو 9ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت.
- شوێنى ناونووسینەکەش بەگوێرەى جۆرى بەشداریى جیاوازە.
- خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە ناو دەنووسن.
- بەشداربووانى خواردنى خۆماڵى لە پارک و شارى یاریى هەڵەبجە ناو دەنووسن
- ڕۆژانە لە کاتژمێر 9:30 خولەکى بەیانى تاوەکو 12:30 خولەکى پاشنیوەڕۆ، مامەڵەی ناننووسین بەردەوام دەبێت.
لیژنەى باڵاى ئامادەکاریى فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرجەم باخەوانان، پیشەوەران و خاوەن بەرهەمە خۆماڵییەکان ئاگادار دەکاتەوە، دەرفەتى ناونووسین بۆ بەشدارى لە تیروپشکى وەرگرتنى یەکەکاندا دەستیپێکردووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ناونووسین بۆ بەشداریى لە فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژى6 تاوەکو 9ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت و شوێنى ناونووسینەکەش بەگوێرەى جۆرى بەشداریى جیاوازە.
شوێنی تۆمارکردنی ناوی بەشداربوان
بەگوێرەى لیژنەى باڵاى ئامادەکارییەکان، خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە ناو دەنووسن، بەشداربووانى خواردنى خۆماڵى لە پارک و شارى یاریى هەڵەبجە ناو دەنووسن، هەروەها بەشداربووانى کارى دەستى لە بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى هەڵەبجە ناو دەنووسن، ڕۆژانە لە کاتژمێر 9:30 خولەکى بەیانى تاوەکو 12:30 خولەکى پاشنیوەڕۆ، مامەڵەی ناننووسین بەردەوام دەبێت.
مەرج و ڕێنماییەکان بۆ بەشداریکردن
بەگوێرەى مەرج و ڕێنماییەکان، بەشداربوو پێویستى بە هەردوو کارتى نیشتمانى و زانیاریى هەیە، لەگەڵ بڕى 75 هەزار دینار بۆ کارى دەستى، 100 هەزار دینار بۆ بەرهەمى کشتوکاڵى و 150 هەزار دینار بۆ خواردنەکان هەروەها، واژۆکردنى گرێبەستێک کە ڕێنمایى و مەرجەکانى تێدابێت.
ساڵی ڕابردوو 11ـەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکەیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بێگەرد تاڵەبانی: پێشنیازمان کردووە فێستیڤاڵی هەنار لە بەسرە و خورما لە هەرێمی کوردستان بکرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا