جیاوازیی نێوان گرێکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەند پشکنینێکەوە جۆری گرێکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) دەستنیشان دەکرێت
لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەند پشکنینێکەوە جۆری گرێکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) دەستنیشان دەکرێت

د. محەممەد سەیدعەلی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە گرێکانی ڕژێنی دەرەقی، دەڵێت:

  • گرێی ناشێرپەنجەیی : زیاتر لە %90ـی  گرێکانی ڕژێنی دەرەقی ناشێرپەنجەین، هیچ مەترسییەکی شێرپەنجەییان نییە، زۆربەیان تەنیا بە چاودێریی پزیشکی یان دەرمان کۆنتڕۆڵ دەکرێن و لە هەندێک حاڵەتی کەمدا پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە
  • گرێی شێرپەنجەییەکان:کەمتر لە %10ـی گرێکانی ڕژێنی دەرەقی شێرپەنجەیین، ئەم جۆرە گرێیانە پێویستیان بە بەدواداچوونی وردتر و چارەسەری تایبەتتری وەک ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە

هەنگاوە دروستەکانی دەستنیشانکردنی گرێکانی ڕژێنی دەرەقی چین؟

  • سەردانی پزیشکی پسپۆڕ: پزیشک لە ڕێگەی دەستلێدانەوە قەبارە، ڕەقی و شوێنی گرێکە لەسەر مل هەڵدەسەنگێنێت
  • پشکنینی سۆنەر: دوای پشکنینی دەستی، پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی سۆنەر دەکات بۆ بینینی وردەکارییەکانی ناوەوەی شانەکان و جیاکردنەوەی جۆری گرێکە

پزیشکی پسپۆڕ لە ئەم حاڵەتانەدا بڕیاری لابردنی گرێکە دەدات:

  • کاتێک پشتڕاست کرابێتەوە کە گرێکە شێرپەنجەیییە
  • گەورەبوونی قەبارەی گرێکە: کاتێک ئەوەندە گەورە بێت کە فشار بخاتە سەر بۆری هەناسە یان سوورێنچک (هەناسەتووندی یان ئەستەمبوونی قوتدان) دروست بکات
  • کاتێک گرێکە دەبێتەهۆی چالاکبوونی زۆری ڕژێنی دەرەقی و بە دەرمان چارەسەر نەکرێت
  • لایەنی جوانکاری: کاتێک شێوەی دەرەوەی مل ناڕێک دەکات

زانیاریی زیاتر

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/206316

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا