پەیکەرێکی دەگمەنی 11 هەزار ساڵە لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • پەیکەرەکە گوزارشتە لە پیاوێک لەسەر شانی پڵنگێکدا
  • مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش زایین
  • لە شوێنەواری گرێ کەچەڵی ڕحا دۆزراوەتەوە
  • بە پەیکەرێکی دەگمەن و بێوێنە دەستنیشان کراوە

بەرزیی پەیکەرەکە بەنزیکەی 70 سانتیمە، باوەڕ وایە لە سەردەمی جێگیرکردنیدا، لە پاڵی دیواردا دانراوە.


شارەزایان:

  • نمایندەی هێزی نێرینە دەکات
  • بوێریی و ئازایەتیی پیاوی کۆن پیشاندەدات
  • جڵەوکردنی پڵنگی دڕندە پیشاندەدات

پێشووتر پەیکەرێکی لەم جۆرە لە هەمان شوێنەواری ڕحا دۆزراوەتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی شارەکە دانراوە.


گرێ کەچەڵ:

  • هاوشانی گرێ مرازان (خەرابڕەشک) لە دیارترین شوێنەوارە دێرینەکانی باکووری کوردستانە
  • مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی نۆ هەزار و 750ی پێش زایین
  • لە کۆنترین گوندەکانی مرۆڤایەتییە

زیاتر بزانە:

شوێنەوارناسان: ستوونەکانی گرێ کەچەڵ هێمای مرۆڤن

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا