داواکاریى بەهەمیشەییکردنى مامۆستایانى گرێبەست نەگەیشتووەتە ئەنجوومەنى نوێنەران
پووختەی هەواڵەکە:
- پەرلەمانتارێکی کورد پێشبینی دەکات هەر کات دۆسیەکە بگات، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان تێپەڕێنرێت.
- پێویستە بە هەمیشەیکردنى مامۆستایانی گرێبەست لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـى عێراق جێگەی بکرێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا داواکاریی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەکراوە، پەرلەمانتارێکی کورد پێشبینی دەکات هەر کات دۆسیەکە بگات، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان تێپەڕێنرێت.
لێدوانی پەرلەمانتاریکی کورد و هەوڵی شاندی مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەغداد
- پێشتر قسە لەگە وەزیری پەروەردەی عێراق کراوە و شاندی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیان کردووە.
- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مامۆستایانی گرێبەستی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی کردووە.
- پێشتریش شاندی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
لەوبارەیەوە پەرلەمانتار بڕیار ڕەشید، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، پێویستە بە هەمیشەیکردنى مامۆستایانی گرێبەست لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـى عێراق جێگەی بکرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش وەزیری پەروەردەی عێراق لەسەر ئەم پرسە قسەی کردووە و کۆبوونەوەی لەسەر کراوە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە مەبەستی تاوتوێکردنی بابەتەکە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا کردووە.
ڕادەستکردنی لیستی مامۆستایانی گرێبەستبە حکومەتی فیدراڵی
ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەستی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا.
سەردانی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەغداد
هاوکات لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا، لە 24ـی ئابی 2026، دەستەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدادیان کرد.
لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ پرسی بەهەمیشەییکردنیان.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست
لە هەرێمى کوردستان37 هەزار و 933 مامۆستاى گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستاى گرێبەست لەسەر وەزارەتى خوێندنى باڵان.
خەرجیی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتى هەرێمی کوردستانەوە لە داهاتى نانەوتیی دابین دەکرێت.
مووچەى مامۆستایانى گرێبەستی سەر بەوەزارەتى پەروەردە، ئەوانەى بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 18 ملیار دینارە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ جێگیرکردنی مووچەکانیان لە بەغدادن
مامۆستایانی گرێبەست هەڕەشەى بایکۆت دەکەن
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 کاتژمێر پێش ئێستا