دوو ئەفسەر و کارمەندێکى وەزارەتى ناوخۆ لە کەرکووک بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکران
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەو سێ دەستگیرکراوە بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە بازگەکانی کەرکووک دەستگیر کراون.
- دوو لە دەستگیرکراوەکان پلەیان عەمیدە لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەی سێەمیان کارمەندی هەمان وەزارەتە.
- یەکێک لە عەمیدەکان پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراوە بەڵام بە بارمەتەی یاسایی ئازاد کراوە.
بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە بازگەکان، دوو ئەفسەری باڵا و کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە لە کەرکوک دەستگیرکران.
کەناڵ8 زانیویەتی، ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون، بە بڕیاری دادوەریی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و لەسەر دۆسیەی وەرگرتنی پارە بووە لە بازگەکانی کەرکووک.
دوو لە دەستگیرکراوەکان پلەیان عەمیدە
بەگوێرەى زانیارییەکان، دوو لە دەستگیرکراوەکان پلەیان عەمیدە لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەی سێەمیان کارمەندی هەمان وەزارەتە.
یەکێک لە عەمیدەکان پێشتریش لەسەر گەندەڵی دەستگیر کراوە
یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، کە پلەکەی عەمیدە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بە تۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکرا، بەڵام دواتر بە بارمتەی یاسایی ئازاد کرا.
لە سێ مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 50 ئەفسەر و فەرمانبەری دەوڵەت لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکاریی وەرگرتنی پێشینەی بانکی لەبابل دەستگیرکرد
دەستەی دەستپاکی 34 تۆمەتباری لە ئەنبار و تۆڕێکی گەورەی لە زیقار ئاشکرا کرد
دەستەی دەستپاکیی عێراق: لە مانگی تەمموزدا 75 کەس دەستگیرکراون
بەهۆی زۆریی گەندەڵییەوە 5 وەزیری عێراق بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکەنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا