سڕبوونی پەنجەکانی دەست بە هۆی کۆنیشانەی تونێلی مەچەکەوە!

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گیرانی دەماری ناوەڕاستی دەست چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە
گیرانی دەماری ناوەڕاستی دەست چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە

د. کرمانج محەممەد، پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم، سەبارەت بە هۆکارەکانی سڕبوونی پەنجەکانی دەست، دەڵێت:

  • کۆنیشانی تونێلی مەچەک حاڵەتێکی باوە کاتێک ڕوودەدات کە دەمارێکی دەست وەک:دەماری ناوەڕاست لە مەچەکدا فشاری دەچێتە سەر، بە تایبەتی لە ڕێڕەوێکی تەسکدا کە پێی دەوترێت: تونێلی دەست، دەبێتەهۆی سڕبوونی پەنجەکان
  • جوڵەی دووبارەبووەوەی دەست یان مەچەک (بۆ نموونە تایپکردن)
  • هەوکردنی جومگەی مەچەک
  • ئاوسانی جەستە بەتایبەت لە کاتی دووگیانیدا
  • برینداربوون یان شکاوی لە ئاستی مەچەکدا
  • هەندێک حاڵەتی تەندروستی وەک: شەکرە، بوونی کێشە لە ڕژێنی دەرەقیدا، قەڵەوی و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم

نیشانەکانی سڕبوونی پەنجەکانی دەست چین؟

  • سڕبوون و مێلوورەکردنی پەنجەکان
  • بێهێزبوونی دەست لە کاتی کارکردندا
  • ئازاری مەچەک و قۆڵ، هەندێکجار ئازارەکە شانیش دەگرێتەوە
  • زۆرجار نیشانەکانی سڕبوونی پەنجەکانی دەست شەوان خراپتر دەبن یان دوای بەکارهێنانی دەست بۆ ماوەیەکی زۆر

چارەسەرەکانی سڕبوونی پەنجەکانی دەست چین؟

  • بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن لە ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆڕدا
  • بەستنی مەچەک بە بەستەری تایبەت، بەتایبەتی لە شەواندا
  • چارەسەری سروشتی و ئەنجامدانی ڕاهێنانی کشان و بەهێزکردنی مەچەک
  • پشوودان لە ئەرکە دووبارەبووەکان
  • چارەسەرکردنی ‌هۆکاری حاڵەتەکە وەک شەکرە، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم یان کێشەی ڕژێنی دەرەقی
  • بژاردەی نەشتەرگەری بۆ حاڵەتە قورسەکان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

گیرانی دەماری دەست چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا