بریندارێکی دیکەى ڕووداوى هاتوچۆکەی هەولێر گیانی لەدەستدا
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بریندارێکی دیکەى ڕووداوى هاتوچۆکەی هەولێر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
- بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.
پەیامنێرى کەناڵ8، ڕایگەیاند، بریندارەکە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە نەخۆشخانەى ڕۆژهەڵاتى حکومییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى ئەهلى، بەڵام بەهۆى سەختیى برینەکەیەوە لە نەحۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
زانیارى زیاتر
- ئەو بریندارەى گیانى لەدەستداوە، خەڵکى ڕۆژئاوای کوردستانە و تەمەنى 47 ساڵە.
- تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادیی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
- لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا یەکێکى دیکە لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.
- بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ کەس تاوەکو ئێستا بەرزبووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 26ـى ئابى 2026، لەسەر ڕێگەی کەسنەزانی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و دوای چوونە ئاڕاستەى بەرامبەر، خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و بەهۆیەوە لەکاتی ڕووداوەکە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بارهەڵگرێکی سوتەمەنی لە هەولێر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
لە هەولێر چوار ئەندامى خێزانێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیانلەدەستدا
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا