ئەنجامدەرانی هێرشێکی سەر سەربازگەی کەی-وەن سزادران

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە هێزەکانى هاوپەیمانان لە سەربازگەى کەى وەن
وێنە: ئەرشیف
دیمەنێک لە هێزەکانى هاوپەیمانان لە سەربازگەى کەى وەن وێنە: ئەرشیف

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجامدەرانی هێرشێکی سەر سەربازگەی کەی-وەن سزادران.
  • دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاند، کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا سەربازگەی کەی-وەن-یان لە کەرکووک بە ئامانج گرت.
  • تیمێکی هێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردبووە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەى گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـى ئەیلوولى 2026، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر سێ کەسدا سەپاندووە کە بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشیان کردبووە سەر سەربازگەی کەی-وەن و تیمێکی هێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.


بڕیارەکەى دادگا

  • سزاکە بە گوێرەی ئەحکامەکانی ژمارە 13ـی ساڵی2005  دەرچووە.
  • ئەوکاتەشیان وەک بەشێک لە سزاکە بۆ هەژمارکراوە کە لە زینداندا ڕاگیرابوون.
  • لە بڕیارەکەی دادگادا هاتووە، هێرشەکان تیرۆرستیی بوون و ئامانج لێیان تێکدانی سەقامگیریی وڵات بووە لەگەل دروستکردنی ترس لە دڵی هاوڵاتییان.

ئەوە لە کاتێکدایە، هێرشەکە ڕۆژی 3ـی ئازاری 2026 ، ئەنجامدرا و لەنێو خانوویەکی تەواو نەکراوی گەڕەکی عەمەلە شەعبی کراوە و لە نزیک بارەگای هێزەکانی فەڕەنسا لە ناو سەربازگەی کەی-وەن مووشەکەکان کەوتنەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

ئەوکات لە پاش ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرا بەسەر سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکەکاندا و دەستیشگیرا بەسەر مووشەکە نەتەقیوەکاندا.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

چەند مووشەکێک ئاڕاستەى سەربازگەى کەی وەن لە سنووری کەرکووک کران

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا