توێژینەوەیەکی نوێ: پێکوتەیەک ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی %9 کەم دەکاتەوە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادی کردووە
ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادی کردووە

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • پێکوتەی شیگلێس بە ڕێژەی %9 مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کەم دەکاتەوە
  • ئەم پێکوتەیە بە ڕێژەی %12 مەترسیی تووشبوون بە پەککەوتنی دڵ کەم دەکاتەوە

وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

  • توێژینەوەکە هەڵسەنگاندن بووە بۆ بارودۆخی تەندروستی زیاتر لە 70 هەزار کەس لە ئەمریکا
  • لە توێژینەوەکەدا هەڵسەنگاندنی تەندروستی کراوە بۆ ئەو کەسانەی پێکوتەیەکی دژی نەخۆشییەکانی دڵیان وەرگرتووە بەناوی (شیگڵێس) بەراورد بە ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە
  • توێژینەوەکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەردەوام بووە
      

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

  • نەخۆشیی شەکرە
  • کێشی زیادەی جەستە و قەڵەوی
  • ناچالاکیی و وەرزشنەکردن
  • خواردنەوە کحولییەکان
  • ژەمە خۆراکیی ناتەندروست

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

  پسپۆڕێک: ژمارەی ئەو گەنجانەی تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن زۆر زیادیکردووە

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا