هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی پەنا دەباتە بەر بەغداد

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی. فۆتۆ: ئەرشیڤ
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی. فۆتۆ: ئەرشیڤ

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نووسراوێکی فەرمی بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات.
  • تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنماییەک بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان دەرنەکراوە.
  • پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دەوەستێتە سەر وەڵامی بەغداد.
  • ساڵانە عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت کە تەنیا بەشی 19%ـی خێزانەکان دەکات.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و نەوتی گلدراوە، چاوەڕێی وەڵامی بەغدادە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان، ئەمەش لە کاتێکدایە وەرزی سەرما نزیک دەبێتەوە و هێشتا هیچ ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردن نەکراوە.


لایەنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت:

  • سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەت ڕایگەیاند کە نووسراوەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم هەفتەیە بۆ بەغداد دەنێردرێت.
  • دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردن و دیاریکردنی نرخەکە بەندە بە بڕی ئەو نەوتەی کە عێراق بۆ هەرێمی دابین دەکات.
  • سەلام عومەر، گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا وەزارەت هیچ ڕێنماییەکی نوێی بۆ ئەمساڵ دەرنەکردووە.
  • بڕیارە وەک ساڵانی ڕابردوو، دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێبکات.

بەراوردی بڕ و نرخەکان:

ساڵانە لە هەرێم دوو جۆر نەوت دابەش دەکرێت؛ جۆری یەکەم کە هەرێم دابینی دەکات بە 104,000 دینارە، جۆری دووەم کە بەغداد دەینێرێت بە 50,000 دینارە. ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوتی ناردووە کە بڕەکەی زۆر کەمە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کۆی گشتی 258 ملیۆن لیتر نەوتی بەسەر زیاتر لە 1 ملیۆن و 292 هەزار خێزاندا دابەشکرد، کە تێچووی زۆربەی لەسەر داهاتی ناوخۆیی هەرێم بووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

چارەسەری قەیرانی بەنزینی هەرێم لە نێوان هەولێر و بەغداددایە

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا