کۆمەڵەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێ دەخەنەڕوو
گران جاف 44 خولەک پێش ئێستا
ڕێنماییەکان تایبەتن بە ڕاهێنانەوەی تووشبووانی جەڵتەی مێشک
- ڕاهێنانەوەی چارەخواز پێویستە لە 48 کاتژمێری پاش تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەستپێبکات، بە مەرجێک تەندروستیی جێگیر بێت
- گرنگە دەستبەجێ دەست بە چەند جوڵەیەکی وەکو هەڵستانە سەر پێ، دانیشتن و بەپێ ڕۆیشتن بکرێت
- جەڵتەی مێشک تەنیا گرفت بۆ جوڵە دروست ناکات، بەڵکو گرفتی قسەکردن، یادگە، سەرنج، بیرکردنەوە و دەروونییش دروستدەکات
- هەربۆیە پێویستە لە ڕێگەی کۆمەڵێک پسپۆڕی جیاوازەوە کەسەکە ڕابهێنرێتەوە
- واتە پێویستی بە ڕاهێنەری جوڵە، قسەکردن و پسپۆڕی دەروونی و کۆمەڵێک پسپۆڕی دیکە هەیە
- یەک لە سێ تووشبووی جەڵتەی مێشک تووشی خەمۆکی دەبن، یەک لە چوار کەسیشیان تووشی دڵەڕاوکێ دەبن
- ئەم کەسانە پێویستە چارەسەری دەروونیش وەربگرن، بەمەش باشتر دەتوانن لەسەر ڕاهێنانەکانیان بەردەوام بن
- گرنگە گرفتی خەو و ئازارەکانی چارەخوازەکە چارەسەر بکرێن و لەو لایەنانەشەوە گرنگییان پێبدرێت
- گرنگە خانەوادەی تووشبووەکان زانیارییان پێبدرێت و ڕاهێنانیان پێبکرێت، بۆئەوەی بزانن چۆن ڕاهێنان بە چارەخوازەکەیان دەکەن
- چاکبوونەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، دەکرێت کەسێک لە پاش چەند مانگێکی کەم لە ڕاهێنان سوودێکی زۆر ببینێت، و هەندێکی دیکە لەوانەیە چەندین ساڵ پێویستیان پێبێت
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە جەڵتەی مێشک، ئەم بابەتە بخوێنەرەوە:
https://channel8.com/kurdish/news/14296


گران جاف
44 خولەک پێش ئێستا