وەزارەتى نەوتى عێراق: بەنزینى موحەسەن لە دەرەوە هاوردە دەکەین

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
قەرەباڵغی شەوانەی یەکێک لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین لە بەغداد
قەرەباڵغی شەوانەی یەکێک لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین لە بەغداد

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى نەوتى عێراق: قەیرانى بەنزین بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات
  • وەزارەتى نەوتى عێراق: بۆ هێنانى بەنزین پشت بە چەند کەشتییەک دەبەستین
  • وەزارەتی نەوتی عێراق :هۆکاری قەیرانی بەنزین بۆ نەبوونی هاوسەنگی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردن دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، هۆکاری قەیرانی بەنزین بۆ نەبوونی هاوسەنگی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردن دەگەڕێنێتەوە و جەخت لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەکاتەوە.


لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی نەوت

  • هۆکاری کەمی بەنزین دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی هاوسەنگی لەنێوان بڕی بەنزینی بەرهەمهاتوو لەگەڵ ئەو بەنزینەی لەلایەن شۆفێرانەوە بەکاردەبرێت، قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دروستبووە.
  • وەزارەتی نەوت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، پەنای بۆ هاوردەکردنی بەنزین بردووە و بەنزینی موحەسەن هاوردە دەکات.
  • دۆخی ناوچەکە گرفتی بۆ گەیشتنی بەنزین دروستکردووە، چونکە کەشتییەکان بە ئاسانی ناگەنە بەندەرەکان.


سەلیم ڕکابی، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی لەنێوان بڕی بەنزینی بەرهەمهاتوو لەگەڵ ئەو بەنزینەی لەلایەن شۆفێرانەوە بەکاردەبرێت، قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دروستبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی نەوت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، پەنای بۆ هاوردەکردنی بەنزین بردووە و بەنزینی موحەسەن هاوردە دەکات.

داوا لە شۆفێران دەکات، لە کاتی پێویستدا نەبێت بۆ وەرگرتنی چەند لیترێکی کەم نەچنە بەردەم بەنزیخانەکان و قەرەباڵغی دروست نەکەن.

بارودۆخی ناوچەکە گرفتی بۆ گەیشتنی بەنزین دروستکردووە



دەشڵێت، دۆخی ناوچەکە گرفتی بۆ گەیشتنی بەنزین دروستکردووە، چونکە کەشتییەکان بە ئاسانی ناگەنە بەندەرەکان، عێراق گرێبەستی لەگەڵ کەشتییەکەدا هەیە، بەڵام بەتاڵکردنی باری کەشتییەکە و دووبارە گەڕانەوە بۆ بارکردنی بەنزینی دیکە، پێویستی بە کاته.

سەلیم ڕکابی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا وەزارەتی نەوت پشت بە زیاتر لە کەشتییەکە دەبەستێت بۆ هێنانی بەنزین، تاوەکو بتوانێت پێداویستیی ناوخۆ دابین بکات.


داوایەک لە شۆفێران


گوتەبێژی وەزارەتی نەوت، داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ وەرگرتنی چەند لیترێکی کەم نەچنە بەردەم بەنزیخانەکان و قەرەباڵغی دروست نەکەن، تەنیا لەکاتی پێویستدا سەردانی وێستگەکانی بەنزین بکەن.

بە گوتەى سەلیم ڕکابی، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیری نەوت: قەیرانی بەنزین کاتییە و بەمزووانە چارەسەری دەکەین

جارێکى دیکە کێشەى کەمى بەنزین لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە

نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە بەرزی ماوەتەوە

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا