توێژینەوەیەکی نوێ: ساڵانە دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پڕۆستات %3 زیاد دەکات

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیادی کردووە
ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیادی کردووە

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026 لە ئەمریکا زیاتر لە 300 هەزار کەیسی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەستنیشان بکرێن
  • پێشبیبی دەکرێت لە ساڵی 2026 لە ئەمریکا زیاتر لە 36 هەزار کەس بە شێرپەنجەی پڕۆستات گیان لەدەست بدەن
  • یەکێک لە هەشت پیاو بە شێرپەنجەی پڕۆستات دەستنیشان دەکرێت
  • دەکرێت لە ڕێگەی پشکنینی (پی ئێس ئەی)ـەوە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات ئەنجام بدرێت
  • پڕۆتۆکۆلە جیهانییەکان دەڵێن '' لە تەمەنی 40 ساڵییەوە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات بکرێت ''

بۆچی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی پڕۆستات ئەنجام بدرێت؟

  • تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجە زیاد دەکات
  • دەکرێت بەهۆی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەوە شێرپەنجەکە لە قۆناغێکدا دەستنیشان بکرێت کە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت
  • پرۆسەی چارەسەرکردنی شێرپەنجەکە ئاسانتر و باشتر دەکات

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات چین؟

  • هەڵکشانی تەمەن
  • بۆماوەیی
  • کێشی زیادەی جەستە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

نیشانەکانی باوترین گرفتەکانی پرۆستات چین؟

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا