چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە فتق
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. عیماد سەدرەدین، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە فتق، دەڵێت:
- لاوازیی دیواری سک هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی فتق
- هەرچەندە ناتوانرێت بۆ هەمیشە ڕێگری لە تووشبوون بە فتق بکرێت، بەڵام کۆمەڵێک هەنگاو و ڕێنمایی گرنگ هەن کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی فشاری ناو سک و پاراستنی دیواری سک
- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە پێکهاتەی ڕیشاڵی، وەک سەوزە و میوەکان بخورێن بۆ ڕێگریکردن لە قەبزی، چونکە فشارکردن لە کاتی قەبزیدا ئەگەری دروستبوونی فتق زۆر زیاتر دەکات
- ئەنجامدانی وەرزش و چالاکیی جەستەیی، وەک ڕاکردن و پاسکیلسواری، کە یارمەتیدەرن بۆ هێشتنەوەی جەستە بە چالاکی و بەهێزکردنی ماسولکەکان
- پاراستنی کێشی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی: ئەو کەسانەی قەڵەون، بەردەوام دیواری سکیان لەژێر فشارێکی زۆردایە بەهۆی چەوریی زیادەی جەستەیانەوە
- دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی قورسایی زۆر: ئەگەر کەسەکە ناچار بوو شتێکی قورس هەڵبگریت، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی بە شێوازێکی دروست تەنەکە بەرز دەکاتەوە (فشار بخرێتە سەر قاچەکان نەک پشت و سک)
- وازهێنان لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان دەبێتەهۆی دروستبوونی کۆکەی درێژخایەن، کۆکەی بەردەوامیش فشارێکی زۆری لەناکاو دەخاتە سەر دیواری سک و مەترسیی دروستنبوونی فتق زیاد دەکات
نیشانەکانی فتقی دیواری سک
- پیساینەکردن
- ھەڵاوسانی سک
- ڕشانەوە
- تا
- بوونی ئازاری توند
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا