هۆشیارییە تەندروستییەکانی دوای نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی دەرەقی

سەروەر سالار 59 خولەک پێش ئێستا
'' دوای نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی دەرەقی دەرمانەکان بەپێی ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربهێنرێن  ''
'' دوای نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی دەرەقی دەرمانەکان بەپێی ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربهێنرێن ''

د. حەسەن عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، دەڵێت '' دوای نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی دەرەقی، ئەم خاڵانە پەیڕەو بکرێن''

  • پشووی پێویست وەربگیرێت و لە کاتی پاڵ کەوتندا چارەخوازەکە کەمێک سەری بەرز بکاتەوە  
  • پاکڕاگرتن و ووشکڕاگرتنی برینەکە
  • جووڵاندی مل بە شێوەیەکی ئاسایی
  • خواردنی شلەمەنی و گەرم بخورێت لەگەڵ بڕێکی باش لە ئاوی پێویست
  • پابەندبونی تەواوەتیی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ بەکارهێانی دەرمانەکانی ڕۆژانە لە کاتی خۆیدا
  • بە پێی ڕێنمایی پزیشک و لە کاتی دیاریکراودا پشکنینەکان ئەنجام بدرێن
  • لە کاتی بێ هەستی لە دەست و پەنجەکان و گۆڕانی دەنگ، چارەخوازەکە  پزیشکەکەی ئاگادار بکاتەوە
  • لە کاتی هەناسەتووندی، قورسایی لە قوتدان، خوێنبەربوونی برین یان ئاوساویی خێرای گەردن و مل ئەوا دەستبەجێ پزیشکی فریاکەوتن ببینرێت

ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی کەمچالاکیی ڕژێنی دەرەقی

  • گەورەبوونی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)
  • نەخۆشییەکانی دڵ
  • دروستبوونی گرفت لە چالاکیی دەمارەکان
  • نەزۆکی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

کاریگەرییە نەخوازراوەکانی لابردنی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)

سەروەر سالار

59 خولەک پێش ئێستا