تەندروستیی لوبنان: لە شەش مانگدا نزیکەی 17 هەزار کەس بوونەتە قوربانی
پووختەی هەواڵەکە:
- لە شەش مانگدا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە نزیکەی 17 هەزار هاوڵاتیی لوبنان کوژراون و بریندار بوون.
- تەندروستیی لوبنان: 4362 کوژراو و 12378 کەس بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە ماوەی شەش مانگدا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ولاتەکەی، نزیکەی 17 هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکەی کوژراون و بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان
- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
- بەهۆی هێرشەکانەوە نەخۆشخانەی ناوچەی نەبەتییە فەوقە و ژمارەیەک باڵەخانەی دیکە بە تەواوی ڕووخاون.
- هێرشەکانی ئیسرائیل لەکاتێکدان کە ئاگربەست بۆ وەستاندنیان لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلدا هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە، لە مانگی ئازارەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، 4362 کوژراو و 12378 بریندار هەن و دەڵێت، ژمارەیەک باڵەخانەش ڕووخاون.
بەشێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی ئەنجامدراون
هاوکات، ڕاشیگەیاند، هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و نەخۆشخانەی نەبەتییە فەوقە و ژمارەیەک باڵەخانەی دیکە بە تەواوی ڕووخاون.
هێرشەکان لە کاتێکدان ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە
هێرشەکانی ئیسرائیل لەکاتێکدان ئاگربەست لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام بە بیانووی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی کە حیزبوڵا دەیانکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ بەردەوامە لەسەر بۆردوومانکردنی لوبنان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سوپای ئیسرائیل لەوەڵامی هێرشە درۆنییەکانی حیزبوڵادا باشووری لوبنانی بۆردومانکرد
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە ناوچە ئەمنییەکانى لوبنان و سووریا و غەززە ناکشێینەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا