وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە ناوچە ئەمنییەکانى لوبنان و سووریا و غەززە ناکشێینەوە

مەعاز فەرحان 3 کاتژمێر پێش ئێستا
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

پووختەی هەواڵ

  • ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکان ناکشێتەوە
  • بە سەرباز دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەپارێزن کە مەترسییان لەسەرە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکانی لوبنان، سووریا و غەززە "لە هیچ بارودۆخێکدا" ناکشێتەوە.


بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان

یسرائیل کاتز لە میانەى بەسەرکردنەوەى سەربازەکانى لە لوبنان، جەختیکردەوە وەک ئەوەى لەگەڵ نەتانیاهوو ڕوونیانکردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک لە ناوچە ئەمنییەکان ناکشێنەوە و گوتى " لەحەوتى ئۆکتۆبەرەوە فێربووین بە بوونى سەربازى، دانیشتووانى ئەو ناوچانە بپارێزین".

ئەو قسانەی کاتز دواى ئەوە دێت لە 26ـى حوزەیران "ڕێککەوتنی چوارچێوە" ڕاگەیێنرا کە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە بەرامبەر چەکدامانى حیزبوڵڵای دەگرێتەوە.


نەکشانەوە لە ناوچە ئەمنییەکان

  • سوپای ئیسرائیل بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکانی باکوور لێرەیە
  • فێربوون لە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە


لەو باریەوە یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی " ئێمە وەک سەرۆکوەزیران و من، بەشێوەیەکى یەکلاکەرەوە ڕوونمانکردووەتەوە  لەم ناوچە ئەمنییە ناکشێینەوە، من لێرە لە دڵی ناوچەی ئەمنیدا وەستاوم، کە لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوا تاوەکو قەڵای شەقیف و دامێنی چیای شێخ لە ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە، سوپاى ئیسرائیل لێرەیە بۆ پاراستنی کۆمەڵگاکانی باکوور و هێزەکانی، ئەم شوێنە بەجێناهێڵین و لێی ناکشێینەوە".

فێربوون لە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر


"ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا لە ناوچە ئەمنییەکان ناکشێینەوە، چ لە لوبنان، سووریا، یان غەززە، ئەو وانەیەی لە ڕووداوەکانی حەوتى ئۆکتۆبەر فێربووین ئەوەیە کە ئێمە لە ڕێگەی بوونی هێزەکانی ئیسرائیل، دانیشتووانى ئەو ناوچانە دەپارێزین و بەرگریان لێدەکەین".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سوپای لوبنان ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە چوارچێوەییەکەی نێوانیان تۆمەتبار دەکات

ڕێبەری ئێران: بەرگریکردن لە لوبنان مەرجی سەرەکیی ئاگربەست بووە

دەقی ڕێککەوتننامە 14 خاڵییەکەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

مەعاز فەرحان

3 کاتژمێر پێش ئێستا