باوترین نیشانەکانی کیسی گورچیلە
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. ڕەوا عومەر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە باوترین نیشانەکانی کیسی گورچیلە، دەڵێت:
- زۆرجار کیسی گورچیلە هیچ نیشانەیەک دروست ناكات و بە ڕێکەوت لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەر یان سیتی سکان دەستنیشان دەکرێت
- ئەگەر کیسەکە گەورە بوو، فشاری خستە سەر ئەندامەکانی دیکەی دەوروبەری، یان تووشی هەوکردن و خوێنرەبوون بوو، چەند نیشانەیەک دروست دەکات
- هەستکردن بە ئازارێکی توند لە بەشی خوارەوەی پشت، نێوان پەراسووەکان و حەوز یەکێکە لە نیشانەکانی کیسی گورچیلە
- بوونی خوێن لە میزدا: دەرکەوتنی ڕەنگی میز بە سوورێکی کاڵ یان قاوەیی نیشانەیە بۆ تەقینی کیسی گورچیلە یان بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا
- هەوکردن و تا: ئەگەر کیسیەکە تووشی هەوکردن یان بەکتریا ببێت، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، تا و لەرز
- لە حاڵەتە زۆر توندەکاندا ڕەنگە کەسەکە هەست بە گرێیەک یان ئاوسانێک بکات لە ناوچەی سک یان لاتەنیشتەکانیدا
- هەستکردن بە زووتێربوون لە خواردن
- زۆر میزکردن یان هەستکردن بە بوونی فشار لەسەر میزڵدان: ئەگەر کیسیەکە گەورە بێت و پاڵ بە ناوچەکانی دەوروبەرییەوە بنێت
- بەرزەفشاری خوێن: لە هەندێک حاڵەتدا، کیسی گەورەی گورچیلە دەکرێت کاریگەریی هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
نیشانەکانی سستبوونی گورچیلەکان
- ماندوویی
- دڵتێکهەڵاتن
- ڕشانەوە
- کەمیی سەرنج
- ئاوسانی دەست
- وشکیی پێست و خورانی پێست
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
توێژینەوەیەک: ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لە جیهاندا زیادی کردووە
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا