چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، سەبارەت بە گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی خوێن، دەڵێت:
- بەشێک لە نەخۆشییەکان لەسەرەتادا نیشانەیەکی ئەوتۆیان نییە
- ئەنجامدانی پشکنینی خوێن یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی هەندێک کێشەی تەندروستی و زانیاریی گرنگ دەربارەی تەندروستیی گشتی جەستەی کەسەکە
- بەپێی تەمەن، بارودۆخی تەندروستی و هۆکارە مەترسیدارەکان، پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت چەند پشکنینێکی خوێن بۆ کەسەکە ئەنجام بدات
جۆرە جیاوازەکانی پشکنینی خوێن
- پشکنینی ئاستی شەکری خوێن و شەکرەی سێ مانگی
- پشکنینی چەورییەکانی خوێن
- پشکنینی ئاستی کارکردنی ڕژێنی دەرەقی
- پشکنینی ئاستی کارکردنی جگەر و گورچیلەکان
- پشکنینی ئاستی خانەکانی خوێن و کەمخوێنی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
پشکنینێکی سادەی خوێن شێرپەنجەی کۆڵۆن لە قۆناغێکی زوودا دەستنیشاندەکات
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا