لە پارێزگای سمنان لە ئێران هێرشکراوەتەسەر خوێندکارانی عێراق
پووختەی هەواڵەکە:
- باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران: لیژنە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
- یاسر عەبدولزەهرە: کێشەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا چارەسەرکراوە
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای سمنان، لەلایەن دەیان هاوڵاتی ئێرانییەوە هێرشکراوەتەسەر بەشەناوخۆیی خوێندکارانی عێراق لەو پارێزگایە و بەهۆیەوە ژمارەیەک خوێندکاری عێراقی برینداربوون و باڵیۆزخانەی عێراقیش لەو وڵاتە دەڵێت، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی ئەو دەستدرێژییە بۆسەر خوێندکارانی عێراق.
بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نێوان خوێندکارانی عێراق و هاوڵاتییانی ئێرانی
- ئێرانییەکان هێرشیان کردووەتەسەر بەشەناوخۆیی خوێندکارە عێراقییەکان کە لەو وڵاتە دەخوێنن.
- خوێندکارە عێراقییەکان بەرگریی لەخۆیان دەکەن، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانی شارەکەوە بەشێک لە خوێندکارەکان بریندار کران و زیان بە شوێنى نیشتەجێبوونیان گەیێنرا.
- وەک دەگوترێت نزیکەی 150 ئێرانی هێرشیان کردووەتەسەر عێراقییەکان.
- باڵیۆزخانەی عێراق لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ پێکهێناوە و چوونەتە بەشەناوخۆییەکە و کۆتایی بە گرژییەکە هێنراوە وبەهامەهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار چارەسەرکراوە.
شەوی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتە ڤیدیۆیی ساتی دروستبوونی گرژیی لەنێوان خوێندکارانی عێراق و هاوڵاتییانی ئێرانی لە شاری سمنان بڵاوبووەوە کە تیایدا دەردەکەوێت، ئێرانییەکان هێرشیان کردووەتەسەر بەشەناوخۆیی خوێندکارە عێراقییەکان کە لەو وڵاتە دەخوێنن، خوێندکارە عێراقییەکان بەرگریی لەخۆیان دەکەن، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانی شارەکەوە بەشێک لە خوێندکارەکان بریندار کران و زیان بە شوێنى نیشتەجێبوونیان گەیێنرا.
چۆنێتی سەرەتای دروستبوونی گرژییەکان
باس لەوەدەکرێت، هۆکاری دروستبوونی گرژییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوو پیاوی بەڕەچەڵەک ئێرانی سەرەتا هێرشیان کردووەتەسەر بەشەناوخۆییەکە و عێراقییەکانیش بەرگرییان لەخۆیان کردووە، بەڵام دواتر خەڵکی ئەو ناوچەیە کۆبوونەوەتەوە و گرژیی دروستبووە و دەگوترێت 150 ئێرانی هێرشیان کردووەتەسەر عێراقییەکان.
لێدوانی باڵیۆزی عێراق لە تاران
لەوبارەیەوە یاسر عەبدولزەهرە، باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاندووە، زانیارییان پێگەیشتووە لەسەر دەستدرێژیکردنەسەر خوێندکارانی عێراق و دروستبوونی گرژیی و دەمەقاڵە، هەربۆیە لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ پێکهێناوە و چوونەتە بەشەناوخۆییەکە و کۆتایی بە گرژییەکە هێنراوە وبەهامەهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار چارەسەرکراوە.
باڵیۆزخانەی عێراق داوایەک لە خوێندکارانی وڵاتەکەی دەکات
باڵیۆزخانەی عێراق جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام چاودێری دۆخی خوێندکارانی عێراق دەکەن لە پارێزگا جیاجیاکانی ئێران و ڕێگە بە هەر سەرپێچی و دەستدرێژییەک بۆسەر خوێندکارانی عێراق نادەن و کار بۆ بەردەستخستنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ گرەنتی پارێزراوییان دەکەن.
داواشی لە خوێندکارە عێراقییەکان کرد، کە لە ئێران دەخوێنن، "ڕێز لە ژینگە و دۆخی کۆمەڵایەتی ئێران بگرن".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قالیباف لە بەغداد: خوێنی ئێران و عێراق پێکەوە تێکەڵ بووە
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مەترسی بۆ ئابووریی عێراق دروست دەکات
عێراق بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتەوە ناتوانێت قەرزەکانی ئێران بداتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا