زەیدی فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو دەدات
پووختەی هەواڵەکە:
- دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو بەگوێرەى پێویستی لە بودجەدا جێگیر بکرێت.
- پلەی وەزیفی یان بە گرێبەست لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی و بەگوێرەى پێداویستی وەزارەت و فەرمانگە گشتییەکان جێبەجێ بکرێت.
- ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق، دەرچووانی دانەمەزراو خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان دەکرد.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمان بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەکات، دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو بەگوێرەى پێویستی لە بودجەدا جێگیر بکرێت.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەیدی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە، سەبارەت بە داواکاریی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو، هەوڵبدرێت لە ڕەشنووسی بودجەی 2027، جێگەیان بکرێتەوە.
زەیدی داوایکردووە بە گوێرەی پێداویستی پلەی وەزیفیان جێگیر بکرێت
زەیدی داوایکردووە، پلەی وەزیفی یان بە گرێبەست لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی و بەگوێرەى پێداویستی وەزارەت و فەرمانگە گشتییەکان جێبەجێ بکرێت.
خۆپیشاندانی فراوانی دەرچوانی دانەمەزراو
ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق، دەرچووانی دانەمەزراو خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان دەکرد لە بودجەی گشتیی ساڵی 2027 و خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕەهێڵ فەرەیدوون: هاوشێوەى پارێزگاکانى عێراق داواى دامەزراندنى بەشە پزیشکییەکان دەکەین
هەوڵ بۆ دامەزراندنی 200 هەزار دەرچووی پزیشکی لە عێراق دەستیپێکرد
لە عێراق پڕۆژەیاسایەک بۆ دامەزراندنى دەرچووانى دێرین ئامادەکراوە
59 خولەک پێش ئێستا