د. دانا تەیب:دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بکرێت

سەروەر سالار 58 خولەک پێش ئێستا
دەتوانرێت لە ڕێگەی ناوبینیی کۆڵۆنەوە ڕێگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن بکرێت
دەتوانرێت لە ڕێگەی ناوبینیی کۆڵۆنەوە ڕێگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن بکرێت

د. دانا تەیب، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، سەبارەت بە شێرپەنجەی کۆڵۆن، دەڵێت:

  • دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بکرێت
  • شێرپەنجەی کۆڵۆن بەهۆی دروستبوونی گۆشتی زیادەوەیە لە ڕیخۆڵەگەورەدا
  • گۆشتی زیادەی کۆلۆن لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە
  • لەگەڵ گەورەبوونی گۆشتە زیادەکەدا و گۆڕانی بەرەو شانەی شێرپەنجەیی کەسەکە نیشانەی دەبێت
  • باشترین چارەسەر ئەوەیە پێش دەرکەوتنی نیشانەکان گۆشتە زیادەکە بدۆزرێتەوە و لاببرێت

ئەو کەسانەی پێویستە ناوبینیی کۆڵۆن بکەن

  • ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 45 ساڵ و زیاتر
  • ئەو کەسانەی بۆماوەیی شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەیە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن چین؟

سەروەر سالار

58 خولەک پێش ئێستا