ئەمشەو بەرنامەى ڕادارى8 بەدواداچوون بۆ دیاردەیەکى نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • کاتژمێر 10ـی ئەمشەو، بەرنامەى ڕادارى8 بەدواداچوون بۆ بابەتێک دەکات کە بووەتە دیاردە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
  • بەرنامەکە تایبەتە بە کاریگەریى بەرهەمە جوانکارى و خۆراکییەکانى بازاڕى ئۆنلاین لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.
  • کاریگەرى ئەو بەرهەمە جوانکاری و خۆراکییانەیە کە بۆ جەستەیەکى ڕێک و پێستێکى جوان بانگەشەى بۆ دەکرێت

کاتژمێر 10ـی ئەمشەو، بەرنامەى ڕادارى8 بەدواداچوون بۆ بابەتێک دەکات کە بووەتە دیاردە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەویش کاریگەرى ئەو بەرهەمە جوانکاری و خۆراکییانەیە کە بۆ جەستەیەکى ڕێک و پێستێکى جوان بانگەشەى بۆ دەکرێت و ئێستا خەڵکێکی زۆر سەری تێکردووە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنە تەندروستییەکانی.



بەرنامەی ڕاداری8  و بە دواداچوونی مەیدانی بۆ بەرهەمەکان

  • ئێستا خەڵکێکی زۆر سەری کردوووەتە ئەو بەرهەمانە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنە تەندروستییەکانی.
  • بەبەڵگەوە دەیسەلمێنن کە ئەوبابەتانەى لە بازاڕەکانى ئۆنلاین دەفرۆشرێن لە ماوەیەکى درێژدا مەترسى زۆر لەسەر جەستە دروستدەکەن تا ئاستی مردن.
  • ڕێنمایی هاونیشتمانییان دەکەن بەهیچ جۆرێک لەو بەرهەمانە نزیک نەبنەوە.
  • پزیشکان دەڵێن، زۆرینەى ئەو بەرهەمانە جۆرە ماددەیەکیان تێدایە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەو ماددانە قەدەغەکراوە.


ڕاداری8 کە ژین ژیار، پێشکەشکارى بەرنامەکەیە، بەدواداچونێکى مەیدانى بۆ ئەم بەرهەمانە دەکات، سەرەتا وەک بەکارهێنەرێک پەیوەندى دەکات و دواتر فرۆشیارانى ئەو بەرهەمانە کاتێک دەزانن ڕۆژنامەوانە، بەشێکیان هەڕەشەدەکەن و بەشێکى دیکەیان پەیوەندییەکە دادەخەنەوە و نایانەوێت بەرهەمەکانیان پشکنینى زانستى لەسەربکرێت.


کاریگەریی خراپی بەرهەمەکانی بازاڕی ئۆن لاین


بەرهەمەکان دەبرێنە لاى پزیشکانى تایبەتمەند، بەبەڵگەوە دەیسەلمێنن کە ئەوبابەتانەى لە بازاڕەکانى ئۆنلاین دەفرۆشرێن ئەگەر کاریگەرییە خراپەکانیان لە کورتمەودا دەرنەکەوێت ئەوا لە ماوەیەکى درێژدا مەترسى زۆر لەسەر جەستە دروستدەکەن تا دەگاتە حاڵەتى مردن بۆیە ڕێنمایی هاونیشتمانییان دەکەن بەهیچ جۆرێک لەو بەرهەمانە نزیک نەبنەوە.


هەندێک مادەیان تێدایە لە وڵاتە پێشکەتووەکان بەکارهێنانیان قەدەغەکراوە


پزیشکان دەڵێن، زۆرینەى ئەو بەرهەمانە جۆرە ماددەیەکیان تێدایە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەو ماددانە قەدەغەکراوە و ڕێگە بەبەکارهێنانیان نادرێت چونکە هۆکارێکە بۆ توشبوونى بەکارهێنەر بە شێرپەنجە، بەهۆى خراپى ئەو بەرهەمانەوە هیچ پزیشکێک ئامادەنییە بۆ هاونیشتمانییانى بنووسێت ئەگەرچى باس لەکاریگەرى خێرایان لەسەر جەستەدەکرێت بەتایبەت ئەوانەى بۆ خۆلاوازکردن یان جوانکارى لە پێست بانگەشەى بۆ دەکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پسپۆڕێکی پێست باس لە مەترسییەکانی جوانکاریی نینۆک دەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری باس لە کاریگەرییەکانی ئارایش دەکات لەسەر تەندروستیی پێست

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا