ڕێگاکانی پاراستنی تەندروستیی جگەر لە چەوریی زیادە

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وەرزشکردن مەترسیی دروستبوونی چەوریی سەر جگەر کەم دەکاتەوە
وەرزشکردن مەترسیی دروستبوونی چەوریی سەر جگەر کەم دەکاتەوە

د. شاخەوان مەحلان، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قەڵەوی، سەبارەت بە چەوریی زیادەی جگەر، دەڵێت:

  • جگەر یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکان کە ژەهرەکانی جەستە دەپاڵێوێت
  • کەڵەکەبوونی چەوریی سەر جگەر دەبێتەهۆی هەوکردن و تێکچوونی شانەکانی جگەر

چۆن جگەر لە چەوریی زیادە دەپارێزرێت؟

  • دابەزاندنی کێشی جەستە: تەنانەت دابەزاندنی %5 تاوەکو %10 ـی کێشی جەستە کاریگەر بەرچاوی لەسەر دابەزاندنی چەوریی سەر جگەر هەیە
  • کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی وهەویرەمەنییەکان: خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە شەکر و نانی سپی کەم بکرێتەوە
  • وەرزشی بەردەوام: وەرزشکردن ڕێژەی سووتاندنی چەوری لە جگەردا زیاد دەکات
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان: کحول هۆکاری سەرەکیی زیانگەیاندنە بە شانەکانی جگەر

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر

  • خواردنەوە کحولییەکان
  • قەڵەوی
  • شەکرەی جۆری دوو
  • تاتۆکردن
  • بەکارهێنانی دەرزی کەسانی دیکە
  • بەرکەوتن بە خوێنی کەسانی دیکە
  • سێکسی ناتەندروست
  • بەرکەوتن بە پێکهاتە کیمیاییەکان
  • بۆماوەیی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

چەوریی سەر جگەر چییە و هۆکارەکانی چین؟

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا