د. دالیا تاریق: نابێت ئازاری ڕیخۆڵەکوێرە پشتگوێ بخرێت!
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، سەبارەت بە ئازاری ڕیخۆڵەکوێرە، دەڵێت:
- زۆرجار ئازاری سک وەک کێشەیەکی سادەی کۆئەندامی هەرس تەماشا دەکرێت، بەڵام هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە، بە چەند کاتژمێرێک جیاوازی دروست دەکات لە نێوان جۆری چارەسەرکردنی حاڵەتەکە لە نەشتەرگەرییەکی ئاسانەوە بۆ دروستبوونی بارودۆخێکی ئاڵۆز
ئەم نیشانانەی ئازاری ڕیخۆڵەکوێرە پشتگوێ نەخرێن!
- جووڵەی ئازارەکە: ئازارێک سەرەتا لە دەوری ناوکەوە دەست پێدەکات و دواتر جێگیر دەبێت لە لای ڕاست و خوارەوەی سک
- توندبوونی ئازار: ئازارەکە بە کۆکە، پژمین یان هەر جووڵەیەکی لەناکاو خراپتر ببێت
- نیشانە باوەکان: نەمانی ئارەزووی خواردن، دڵتێکچوون، ڕشانەوە، یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
مەترسیی پشتگوێخستنی ئازاری ڕیخۆلەکوێرە چییە؟
- پشتگوێخستنی ئازاری ڕیخۆڵەکوێرە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی کونبوونی ڕیخۆڵەکوێرە، ئەمەش هەوکردن لە تەواوی بۆشایی سکدا بڵاودەکاتەوە و چارەسەری حاڵەتەکە ئاڵۆزتر دەکات
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
توێژینەوەیەک: مەترسیی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە لە پیاواندا زیاترە
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا