پلەی 519 ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- پلە بەرزکردنەوەی ئەو کەسانە لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و وەزارەتی ناوخۆیە.
- پلە بەرزکردنەوەکان پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکان دەرچووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ بەرزكردنەوەى پلەى 519 ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، واژۆ کرد.
بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران و پلەی شایستەی ڕاژەیان
فەرمانەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەى فەرمانەکە کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکان دەرچووە، پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی ڕاژه یان بەرز دەکرێتەوە.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو فەرمانه لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرەڕای پلە بەرزکردنەوەکان بەڵام مووچەی ئەفسەران زیاد ناکرێت
- تاوەکو یاساى بودجە لە عێراق پەسەند نەکرێت، ناتوانرێت شایستە داراییەکانى ئەم پلەبەرزکردنەوەیە دابینبکەن.
- زیادکردنی مووچەی ئەفسەران لە ئێستادا لە تواناى دارایی ئێستاى هەرێمى کوردستاندا نییە.
- لە ئێستادا ڕێکارە کارگێڕییەکانى پلەبەرزکردنەوەى ئەو ئەفسەرانە تەواو دەکرێن. دواتر لیستەکە ڕادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت بۆ چەسپاندنی لە بوجەدا.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی پلەبەرزکردنەوەکان، زیادکردنى مووچەى ئەفسەران لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێت، بەگوێرەى بەدواداچوونەکان، حکومەت ڕایگەیاندووە، تاوەکو یاساى بودجە لە عێراق پەسەند نەکرێت، ناتوانن شایستە داراییەکانى ئەم پلەبەرزکردنەوەیە دابینبکەن، چونکە لە تواناى دارایی ئێستاى هەرێمى کوردستاندا نییە.
دواتر لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت
بەگوێرەى زانیارییەکان، لە ئێستادا ڕێکارە کارگێڕییەکانى پلەبەرزکردنەوەى ئەو ئەفسەرانە تەواو دەکرێن. دواتر لیستەکە ڕادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت تاوەکو لە پڕۆژە یاساى بودجەى نوێدا تەرخانى دارایی پێویستیان بۆ بکرێت و بە فەرمی مووچە نوێیەکانیان بۆ ببەسترێت.
پێشتر لە ڕۆژى 5ى ئابى 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ بەرزكردنەوەى پلەى 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پلەى 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەرزدەکرێتەوە
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
لە دوو هەفتەدا پلەی زیاتر لە 11 هەزار ئەفسەر و کارمەند پێشمەرگە بەرزکراوەتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا