پەکەکە ناسنامەی 168 ئەندامی گیانبەختکردووی ڕاگەیاند

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک هاونیشتمانی باکووری کوردستان بە دیار وێنەی کورەکانیانەوە کە لە شەڕێ پەکەکە و سوپای تورکیا گیانیان لە دەستداوە
ژمارەیەک هاونیشتمانی باکووری کوردستان بە دیار وێنەی کورەکانیانەوە کە لە شەڕێ پەکەکە و سوپای تورکیا گیانیان لە دەستداوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە پێکدادانەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سوپای تورکیا، گیانیان لەدەستداوە.
  • زۆربەی ئەو کەسانەی ناوەکانیان ئاشکرا کراوە خەڵکی پارێزگاکانی باکووری کوردستانن.
  • کۆتایی مانگی ئاب موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، لە نیو سەدەی ڕابردوودا 27 هەزار ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە بەردەوامە لە ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو ئەندامانەی، لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لە شەڕی سوپای تورکیا، گیانیان لەدەستداوە.



لە پێکدادانەکان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لە دەستداوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ناسنامەی 168 ئەندامی دیکەی ڕاگەیاند، کە لە پێکدادانەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سوپای تورکیا، گیانیان لەدەستداوە.
 

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ئەم پارێزگایانەی باکووری کوردستانن


ئەو کەسانەی ناویان ئاشکراکراوە خەڵکی پارێزگاکانی ئاگری، بەدلیس، ئامەد، ئەرزنجان، ئەرزڕووم، دیلۆک، جۆلەمێرگ، ئیستانبوڵ، قەرس، مێردین و چەند ناوچەیەکی دیکەن.

کۆتایی مانگی ئاب موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، لە نیو سەدەی ڕابردوودا 27 هەزار ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی دۆخی قورسی شەڕەوە، نەیانتوانیوە ناوی بەشێکیان ئاشکرا بکەن.

زانیاری زیاتر بۆ

چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت

تورکیا بەهۆی دانانی پرسە بۆ ئەندامانی پەکەکە هۆشداری دەداتە پارتی دەم

قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە دەستوورییە و پەکەکە ناشەرعییە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا