چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت.
  • میدیای تورکیا: چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگە پەکەکە پێگەکانی چۆڵ بکات.
  • چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت.
  • پڕۆسەکە بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەفەسی تورکی، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 4ـى ئەیلوولى 2026، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرەتا پەکەکە زانیاری لە بارەی پێگە و کۆگاکانی چەک بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و دواتر میت لەو بارەیەوە ڕاپۆرتیک ئامادە دەکات و پشتڕاستی دەکاتەوە.


زانیاریی زیاترى ڕۆژنامەکە

  • چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو 1ـى تشرینی یەکەم، پەکەکە کەمپ و ئەشکەوتەکانی لە 72 خاڵ لە مەتینا، حەفتانین، زاپ، ئاڤاشین و باسیان، چۆڵ بکات.
  • نزیکەی سێ هەزار و800  ئەندامی پەکەکەش کە لە18  کەمپدان، چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
  • چەکەکان لە چەند ناوچەیەک ڕادەست دەکرێن کە بریتین لە؛ ئامێدی و کانی ماسێ لە دهۆک، بناری قەندیل و کۆیە لە هەولێر و ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی.
  • بە گوێرەی یاسای پڕۆسەی ئاشتی، بۆ ئەوەی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە پەکەکە چەکەکانی ڕادەست بکات.
  • تورکیاش ئەو ڕادەستکردنە پشتڕاست بکاتەوە، پاش ئەوە ئەندامانی پەکەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، سەباح نوعمان، گوتەبیژی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەناڵ8ـی گوت، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە، گەیشتوونەتە میکانیزمێکی هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێن و بارەگایانەی کە پەکەکە چۆڵیان دەکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پەکەکە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی راگەیاند

وردەكاریی پرۆسەى چەکدانانى پەکەکە

راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق: حکومەتى عێراق پێشوازى لە چەکدانانى پەکەکە دەکات

هاکان فیدان: لەبارەى چەکدانانى پەکەکە لەگەڵ بەغداد و هەولێر لە گفتوگۆداین

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا