فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق چەکدارانى داعش لە دۆڵى شاى بۆردوومان دەکەن

رێبوار حەمەوەیس 31 خولەک پێش ئێستا
هێزى ئاسمانى عێراق بە فڕۆکەى جۆرى ئێف 16، چوار هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش
هێزى ئاسمانى عێراق بە فڕۆکەى جۆرى ئێف 16، چوار هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش

پووختەی هەواڵەکە:

  • هێرشەکان لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ئەنجامدراوە.
  • هیرشەکان بە فڕۆکەی جۆری ئێف 16، ئەنجامدراوە.
  • مۆڵگە و حەشارگەکانى تیرۆریستان لە دۆڵى شاى لە کەرتى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى سەڵاحەدین کراونەتە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق، چەکدارانى داعش لە دۆڵى شاى لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین بۆردوومان دەکەن، شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى دەڵێت، لە هێرشەکاندا ژمارەیەک مۆڵگە بەتەواوى لەناوبراون.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان


ڕاگەیاندنى ئەمنى نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزەچەکدارەکان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامى شوێنکەوتنى پاشماوەکانى داعش و لەسەر بنەماى زانیاریی هەواڵگرى، هەڵۆکانى هێزى ئاسمانى بە فڕۆکەى جۆرى ئێف 16، چوار هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگە و حەشارگەکانى تیرۆریستان لە دۆڵى شاى لە کەرتى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى سەڵاحەدین.

ئامانجەکان بە تەواوی لەناوبراون


بەگوێرەى زانیارییەکانى نووسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزەچەکدارەکان، لە هێرشەکاندا ئامانجە دیاریکراوەکان بەتەواوى لەناوبراون.


شوینی جوگرافی دۆڵی شای


دۆڵى شاى دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانى کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالە، ناوچەیەکى ئاڵۆزە، لە ڕووى جوگرافییەوە کراوەیە، ئەوەش وایکردووە ببێتە پەناگە و ڕێڕەوێک بۆ پاشماوەکانى گرووپى داعش.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراق لێکۆڵینەوەی لەدۆسیەی 5 هەزار و 704 چەکداری داعش تەواوکرد

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی چەکدارەکانی داعش کۆتاییهاتووە

بکوژی عەمیدەکەی بەغداد لە ماڵی ئەندامێکی داعش دەستگیرکرا

داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی لە خورماتوو

رێبوار حەمەوەیس

31 خولەک پێش ئێستا