باوترین هۆکار و چارەسەرەکانی ئازاری پشت
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. ساڵح ڕەزایی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە دەبنەهۆی ڕۆیشتنی ئازاری پشت بۆ قاچ''
- دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکانی پشت
- بوونی فشار لەسەر دەمارەکان
- تەسکبوونەوەی کەناڵی بڕبڕەی پشت
- گرژبوونی ماسولکەکان: بەتایبەت ماسولکەی بەشی دواوەی حەوز
- دانیشتنی هەڵە: دانیشتنی درێژخایەن بە شێوازی ناتەندروست
چارەسەرەکانی ئازاری پشت
- دەستنیشانکردنی دروستی هۆکاری ئازاری پشت
- چارەسەری سروشتی: ئەنجامدانی ڕاهێنانی تایبەت بە کشان و بەهێزکردنی ماسولکەکانی پشت
- بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا
- گۆڕینی شێوازی ژیان: دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی قورسایی بە هەڵە و کەمکردنەوەی کاتی دانیشتن
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا