هۆکارە باوەکانی گۆڕانی دەنگ

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەوکردنی دەنگەژێکان مەترسیی گۆڕانی دەنگ زیاد دەکات
هەوکردنی دەنگەژێکان مەترسیی گۆڕانی دەنگ زیاد دەکات

د. هاوسەر محەممەد، پزیشکی قورگ و لووت و گوێ، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە مەترسیی گۆڕانی دەنگ زیاد دەکەن ''

  • هەوکردنی دەنگەژێکان
  • هەستیاریی قورگ
  • گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە
  • ئەو کەسانەی زۆر هاوار دەکەن

چارەسەری گۆڕانی دەنگ چییە؟

  • گۆڕانی دەنگ بەهۆی هەوکردنی دەنگەژێکانەوە لەماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەدا چاک دەبێتەوە
  • ئەگەر گۆڕانی دەنگی کەسەکە بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی گوڕگ و لووت و گوێ بکات
  • پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ناوبینیی بۆ قورگی کەسەکە بکرێت، چونکە دەکرێت گۆشتی زیادە، کیس یان گرێی شێرپەنجەیی لەسەر دەنگەژێکانی کەسەکە دروست بوبێت

گۆڕانی دەنگ لە چ کاتێکدا مەترسیدارە؟

  • ئەگەر گۆڕانی دەنگەکە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە زیاتر بەردەوام بێت
  • تەمەنی کەسەکە لە سەروو 40 ساڵانەوە بێت،  جگەرەکێش بێت و خواردنەوە کحولییەکان بخواتەوە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن  سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

کێن ئەو کەسانەی کە پێویستە ناوبینیی قورگیان بۆ بکرێت؟

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا