ڕووفاتى 25 هاونیشتمانیى ئێزدى دەگەڕێنرێنەوە شنگال
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕووفاتەکان ڕادەستى کەسوکارییان دەکرێنەوە و لە ڕێورەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.
- لە کۆی 93 گۆڕی بە کۆمەڵ 68 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە.
- تا ئێستا ڕووفاتى 798 هاونیشتمانیى ئێزدى بۆ ناسینەوە ڕەوانەى بەغداد کراون.
بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو، ڕووفاتى 25 هاونیشتمانیى ئێزدى بگەڕێنرێنەوە شنگال و ڕادەستى کەسوکارییان بکرێنەوە و لە ڕێورەسمێکدا بەخاک بسپێردرێن.
قۆناغەکانی هەڵدانەوەی کۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال
تاوەکو ئێستا بە هەشت قۆناغ ڕووفاتى 295 هاونیشتمانیى ئێزدى لە بەغداد گەڕێندراونەتەوە بۆ شنگال.
گەڕانەوەى ئەو ڕووفاتانە دەبێتە قۆناغى نۆیەمی گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکان، کە پێشتر لەسەر دەستى داعش کوژراون.
هێرشی داعش لە ساڵی 2014 بۆ سەر شنگال بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 550هەزار هاونیشتمانیی ئێزدی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش نزیکەی پێنج هەزار پیاوی ئێزدی کوشتووە.
تاوەکو ئێستا لە شنگال 93 گۆڕى بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، لەو ژمارەیە 68 گۆڕ هەڵدراونەتەوە.
لەو 68 گۆڕە بەکۆمەڵە، کە هەڵدراونەتەوە، ڕووفاتى 798 هاونیشتمانیى ئێزدى بۆ ناسینەوە ڕەوانەى بەغداد کراون.
تاوەکو ئێستا بە هەشت قۆناغ ڕووفاتى 295 هاونیشتمانیى ئێزدى لە بەغداد گەڕێندراونەتەوە بۆ شنگال.
گەڕانەوەى ئەو ڕووفاتانە دەبێتە قۆناغى نۆیەمی گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکان، کە پێشتر لەسەر دەستى داعش کوژراون و بۆ ناسینەوە براونەتە بەغداد.
هێرشی سێی ئابی داعش بۆسەر شنگال و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس
چەکدارانی داعش لە سێى ئابی 2014 هێرشان کردە سەر هاونیشتمانییانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری و بەو هۆیەوە نزیکەی 550 هەزار ئێزدی لە ناوچەکە ئاوارەبوون.
بەگوێرەى ڕاپۆرتەکانی تشرینی یەکەمی 2014ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، داعش لە مانگی ئاب نزیکەی پێنج هەزار پیاوی ئێزدیی کوشتووە.
ژمارەی ونبوان و کوژرانی داعش بە گوێرەی داتاکانی هەرێمی کوردستان
هەروەها مانگی کانوونی یەکەمی 2014ـش هەرێمی کوردستان ژمارەی ونبووان و کوژراوانی ژنان و پیاوان و منداڵانی ئێزدی بە چوار هەزار کەس خەمڵاند و لە ساڵی 2017دا بڵاوکراوەتەوە، دوو هەزار و 100 بۆ چوار هەزار و 400 حاڵەتی مردن و کوشتن و چوار هەزار و 200 بۆ 10 هەزار و 800 حاڵەتی ڕفاندن لە ناوچەکە ڕوویداوە.
ژمارەی ئەو ئێزدیانەی کە ماون ڕزگار بکرێن
بەگوتەى حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، لە هێرشی داعش بۆسەر شنگال و دەورووبەری لە 3ى ئابی ساڵی 2014، زیاتر لە شەش هەزار ئێزدی ڕفێندران، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 590 ئێزدی ڕزگارکراون، هێشتا دوو هەزار و 554 کەسیان ماون ڕزگار بکرێن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە ئاست زامی ئێزدییەکان نییە
ڕزگاربووانی ئێزدی دژی هەموارکردنەوەی یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعشن
سەرۆککۆمار: بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین
49 خولەک پێش ئێستا